|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه:
هێرشی به‌سیج‌و پاسداران بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌هاباد به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین
له دوێنێ به‌یانییه‌وه، به‌سیج‌و پاسداران هێزێكی زۆریان
هێناوه‌ته ناو شاری مههابادو ده‌ستیان كردووه به پشكنینی ماڵان له گه‌ڕه‌كه‌كانی
ئه‌سحابه‌سپی، باغی شایگان، مه‌یدانی حه‌یوانات‌و مه‌جبووراوای سه‌رێ‌و خوارێ. هه‌ر‌وه‌تر
ئه‌وڕۆ شاره‌كی كارمه‌ندانیان گه‌مارۆ داوه‌و ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌زیه‌ت‌و ئازاری
خه‌ڵك‌و ساتلایه‌تی ماڵانیان كۆكردوو‌ه‌ته‌و‌ه‌و كه‌سانێكیشان بانگ كردووه بۆ
دادگا. هه‌ر ئێستا وه‌زعی شار نائاساییه. هه‌موو زانیاری‌و قسه‌ی خه‌ڵك ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن
كه ئه‌م هێرشه‌ی رژیم له مههابادو دوێنێش له مه‌ریوان و نێ بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك
چاوترسێن بكات كه نه‌وێرن به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له كوردستانی عێراق خۆشحاڵی ده‌رببڕن.
ئێمه ئه‌م گوشاره پۆلیسیه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری
ئێسلامی له مههابادو باقی شار‌و شارۆچكه‌كانی
كوردستان مه‌حكوم ده‌كه‌ین‌و لامان وایه ئه‌م كرده‌وانه ته‌نیاو ته‌نیا ترس‌و
تۆقینی ئه‌م رژیمه له هه‌ر چه‌شنه ده‌ربڕینێكی ده‌نگی ئازادانه‌ی خه‌ڵك له هه‌ر
كوێ نیشان ده‌دات‌و به‌تایبه‌تی پێگه‌ی خۆی له كوردستانی ئێران رۆژ به رۆژ له‌رزۆك‌تر
ده‌بینێ.
ئێمه داوا له خه‌ڵكی مههابادو هه‌موو شاره‌كانی‌تری
كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌رانبه‌ر به‌و گوشار‌و زۆروێژییانه‌ی كۆماری ئیسلامی راوه‌ستن‌و
به هه‌ر جۆرێك كه ده‌توانن نا‌ڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
13ی رێبه‌ندانی 1383
1ی فێوریه‌ی 2005
|