|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خه‌ڵكی شاری ماك‌و خه‌ڵتانی خوێن كرا
رۆژی چوارشه‌ممه، 26ی رێبه‌ندان، رێكه‌وتی
15ی فێورییه، كۆمه‌ڵێ
له لاوان و خه‌ڵكی شاری ماك‌و، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست و ناڕه‌زایی خۆیان له درێژه
دان به زیندانی كردنی، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌ڵان، رێبه‌ری PPK له لایه‌ن
ده‌وڵه‌تی توركیه ده‌ربڕی و به دژی ده‌وڵه‌تی توركیه و بۆ پشتیوانی له ئۆجه‌لان
دروشمیاندا. به‌ڵام ئه‌م خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه هێمنانه‌یه له لایه‌ن هێزه‌كانی
ئینتزامییه‌وه به‌وپه‌ڕی بێڕه‌حمی و دڵڕه‌قی سه‌ركوت و خه‌ڵتانی خوێن كرا.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو
بوونه‌وته‌وه، له ئاكامی هێرشی چه‌كدارانه‌ی هێزه‌كانی رژیم بۆ سه‌ر خۆپیشاندانی
هێمنانه‌ی خه‌ڵكی شاری ماك‌و، 7 كه‌س به ناوه‌كانی: عه‌لی كه‌ریمزاده كوڕی عومه‌ر، محه‌ممه‌د كوڕی
نیرو، به‌هرام، بورهان كوڕی حه‌سه‌ن خه‌ڵكی ئاوایی شاتری سه‌ر به ماك‌و، عادل
ماكوی خه‌ڵكی ئاوایی جه‌نگه، بایرام ئارسن و یووسف كه‌فاشی كوڕی ئیسماعیل گیانیان
له ده‌ست داوه و 25 كه‌س بریندار بوون. به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو
كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شاری ماك‌و گیراون و له چاره‌نووسیان
زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
خه‌ڵتانی خوێن كردنی خۆپیشاندانی
هێمنانه‌ی جه‌ماه‌رێك كه خوازیاری ئازادیی زیندانییه‌كی سیاسیی ده‌وڵه‌تێكی دیكه
بوون كه 7 ساڵ له‌وه پێش
به‌ر به‌ر چاوی خه‌ڵكی جیهانه‌وه رفێندرا، دوژمنایه‌تی قووڵ و جنایه‌تكار بوونی
رژیمی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران، به تایبه‌ت كابینه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكی كوردستان، جارێكی دیكه به باشی نیشان ده‌دا. كابینه ئه‌حمه‌دی نژاد كه
ئه‌ندامانی، هه‌موویان ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانی ناو زیندانه سامناكه‌كان و ئه‌ئموورانی
تیری خه‌لاس و فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران و جێبه‌جێكه‌رانی فه‌رمانی هێرش بۆ
سه‌ر كوردستانن، بێجگه‌له جنایه‌ت، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵك،
كارنامه‌یه‌كی دیكه‌یان نییه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م كوشتاره وه‌حشیانه‌یه، دوو
زیندانی سیاسی دیكه له لایه‌ن رژیمه‌وه ئێعدام كراون، كه‌مایه‌تییه‌كی ئایینی
له شاری قوم سه‌ركوت كراون و عیباده‌تگاكه‌یان تێكرووخێنراوه و كاربه‌ده‌ستانی
گه‌وره و بچووكی كۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی جیدیان له هه‌موو زیندانیانی سیاسی
كردووه.
ئێمه كوشتاری خه‌ڵكی شاری
ماك‌و مه‌حكووم ده‌كه‌ین. تاوانبارانی ده‌بێ بناسێندرێن و سزا بدرێن. خواستی ئازادیی
ئۆجه‌لان مافێكی ئاساییه. ئێمه وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆمان به هۆی
گیانبه‌ختكردنی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی بێ‌دیفاعی شاری ماك‌و، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كانیان
و خه‌ڵكی شاری ماك‌و و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و دڵنیاین كه ناویان هه‌رگیز
فه‌رامۆش ناكرێ و دره‌نگ یان زوو خۆری ئازادی ئاسۆی كوردستان رووناك ده‌كات.
سه‌رشۆڕی و نه‌مان بۆ رژیمی كۆماری ئیسلام
سه‌ركه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی هه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
28ی رێبه‌ندانی 1384
17ی فێورییه‌ی 2006
|