|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
ئیعدامی حوجه‌تی زه‌مانی، تێكۆشه‌ری سیاسی و كوشتنی رۆژنامه‌وانی
لاو، ئیلهامی ئه‌فروته‌ن
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، 26ی
رێبه‌ندان، كۆماری ئیسلامی، حوجه‌تی زه‌مانی، تێكۆشه‌ری سیاسی ئێعدام كرد. هه‌فته‌یه‌ك
به‌ر له‌وه، حوجه‌تی زه‌مانی بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرابوو. حوجه‌تی زه‌مانی كه
له ساڵی 1380وه له زینداندا بوو، چه‌ندنی جار هه‌ڕه‌شه‌ی ئێعدامی لێكرابوو. حوجه‌تی
زه‌مانی له هاوینی 1383دا، له لقی 6ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی
قازی حه‌قانی، به چوار جار ئیعدام مه‌حكووم كرا كه ئه‌م حوكمه له دیوانی باڵا
له لایه‌نی مۆحسێن ئێژه‌یی و نه‌بی راجی به دوو جار ئێعدام و دانی دیه‌ی ته‌وا گۆڕدرا.
حوجه‌تی زه‌مانی، زیندانییه‌كی
سیاسی خۆڕاگر و وره‌به‌رز بوو كه له ماویه 4 ساڵ زینداندا، له حاڵێكدا كه
چاوه‌ڕوانی ئێعدام بوو و له ژێر سه‌خترین ئه‌شكه‌نده‌دا بوو، هه‌رگیز وره‌ی تێكنه‌شكا.
دوایین مانگرتن و خه‌باتی له زینداندا، مانگرتن و ئێعتراز به گرتنی كارێكارانی
شیركه‌تی واحد بوو.
ئیعدامی حوجه‌تی زه‌مانی، په‌ڵه‌یه‌كی
ره‌شی دیكه‌یه به ناوچاوانی كابینه‌ی شه‌ڕ و مه‌ئموورانی ئه‌شكه‌نجه و تیری خه‌لاس،
كه ناوی وه‌زیر و هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌تیان له سه‌ر خۆیان داناوه. ئێمه ئیعدامی
ئه‌م خه‌باتكاره په‌یگیره مه‌حكووم ده‌كه‌ین، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین
و ناوی بۆ هه‌میشه له پاڵ ناوی ئه‌وانه‌ی وا قاره‌مانانه گیانیان به‌خت كرد، ده‌مێنێته‌وه.
له پیلانێكی دیكه‌دا، كاربه‌ده‌ستانی
كۆماری ئیسلامی له باشووری ئێران، رۆژنامه‌وانێكی لاویان به ناوی ئێلهام ئه‌فرووته‌ن
له ناو بردووه و رایانگه‌یاندووه كه له زینداندا خۆی كوشتووه و ئه‌و درۆ و
ده‌له‌سه‌یان ده‌رخواردی چاپه‌مه‌نییه‌كان داوه.
ئێهام ئه‌فرووته‌ن رۆژنامه‌وانێكی
لاو بوو كه بۆ حه‌وتوونامه‌ی "تمدن هرمزگان" كاری ده‌كرد و وێڕای 6 كه‌سی
دیكه له هاوكارانی، رۆژی 3ی رێبه‌ندان قۆڵبه‌ست كرا. تاوانی ئه‌و كه‌سانه له
چاپ دانی ته‌نزێكی سیاسی بوو كه نووسیبوویان، مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشینی ئه‌یدز
له ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 57، كه پێشووتر ماڵپه‌ڕه ئینتێرنێتییه‌كان ئه‌و
بابه‌ته‌یان بڵاو كردبۆوه.
رۆژنامه‌ی همبستگی له ژماره‌ی
شه‌ممه 27ی رێبه‌ندان له زمان ئۆستانداری هرمزگان، عه‌بدول ره‌زا شێخول ئیسلام،
هه‌واڵی خۆكوژی ئێلهام ئه‌فرووته‌نی ته‌ئید كرد و نووسی: ئه‌و زیندانییه، پێشووتر
دوو جار ده‌ستی بۆ خۆكوژی بردبوو. به پێی هه‌واڵه جۆراوجۆره‌كان، ئێلهام ئه‌فرووته‌ن،
له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیدا، له ژێر سه‌خترین ئه‌شكه‌نجه و لێداندا بووه و
راگه‌ێنه‌ره‌كان ناویان ناوه زارای كازمی به‌نده‌ر عه‌باس، چونكه چاره‌نووسی ئێلهام
ئه‌فرووته‌ن وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه كردن و كوشتنی زارا كازمییه كه بیروڕای
جیهانی هه‌ژاند. ئێلهام ئه‌فرووته‌ن یه‌كه‌مین و ئاخرین قوربانی رژیمی سه‌ركوتگه‌ر
و دژه ئازادی و دژه ژنی كۆماری ئیسلامی نییه. ته‌نیا و ته‌نیا به خه‌باتی یه‌كگرتووانه
و به هێزی جه‌ماوه‌ری ده‌كرێ به‌ر به‌م جنایه‌تانه بگیرێ.
به‌رز و به‌ڕێز بێ یادی ئێلهام ئه‌فرووته‌ن و حوجه‌تی زه‌مانی و
هه‌موو تێكۆشه‌رانی رێگه‌ی به‌دی هێنانی ئازادی
سه‌رشۆڕی و نه‌مان بۆ رژیمی كۆماری ئیسلامی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
جومعه 28ی رێبه‌ندانی 1384
17ی فێورییه‌ی 2006
|