|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
شه‌پۆلی نوێی سه‌ركوت و ئێعدامه‌كان له
خوزستان
مه‌حكووم ده‌كه‌ین
له
ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، رژیمی كۆماری ئیسلامی له باشووری ئێران بۆ به‌رانبه‌ركێ
له‌گه‌ڵ خه‌باتی گه‌لی عه‌ره‌ب كه یه‌كساڵه بێ‌وه‌ستان درێژه‌ی هه‌یه، ده‌ستی
كرد به ئیعدامی تێكۆشه‌رانی عه‌ره‌ب به بیانووی پروپووچ كه ده‌سكردی دادگاكانی
رژیم بوون. له رۆژانی 9 و 11ی ره‌شه‌ممه‌دا، 5 كه‌س
كه له لایه‌ن دادگاكانی رژیمه‌وه په‌روه‌نده سازی‌یان بۆ كرابوو، له سێداره
دران. سه‌ید ئه‌نوه‌ر كوڕی سه‌ید نوور مووسه‌وی، سه‌ید عاتف كوڕی سه‌ید نوور مووسه‌وی،
جه‌لال كوڕی ناسر ناسری، مێهدی نواسری و عه‌لی عێفراوی، له سێداره دران، هه‌تا
رژیمی ئیسلامی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته دژه خه‌ڵكیه‌كه‌ی هه‌ندێكی دیكه درێژه
پێ‌بدا.
به‌ڵام
كۆماری ئیسلامی ته‌نیا به سه‌ركوت و جنایه‌ت به دژی ئه‌م گه‌له سته‌مدیتووه و
ئێعدام كردنی خه‌باتگێڕانی رانه‌وه‌ستاوه. به پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه،
له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا كه ده‌وره‌یه‌كی نوێ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و
خه‌ڵكه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی ده‌ستی پێكردووه، هێزه ئیتلاعاتی و چه‌كداره‌كانی
كۆماری ئیسلامی، به دڕه‌ندانه‌ترین شێوه‌ی مومكین كه ته‌نیا و ته‌نیا له‌م جۆره
رژیمانه ده‌وه‌شێته‌وه، له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی دژه ئینسانی و جنایه‌تێك درێغیان
نه‌كردووه.
به‌ره‌ی
دێمۆكراتیكی جه‌ماوه‌ریی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز كه یه‌كێ له هێزه‌كانی ناسراوی
ئه‌و ناوچه‌یه له ئێرانه، له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی: له مانگی ئاوریلی ساڵی
رابردووه‌وه خه‌باتی هێمنانه‌یان بۆ دسه‌ته‌به‌ر كردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی و
ئینسانی و مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان چڕتر كردووه و هه‌موو رۆژێ له‌گه‌ڵ
سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌روو بوون. له‌وانه، گرتنی سه‌ره‌ڕوایه‌نه‌ی
به كۆمه‌ڵ، سووتاندی گیراوه‌كان و ئه‌شكه‌نجه كردنیان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه
بۆ ئیعتراف وه‌رگرتنی درۆیینه لێیان و پاشان ئێعدامی سه‌ر شه‌قام، ئازاد كردنی
كۆمه‌ڵێ له گیراوه‌كان به وه‌سیقه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری میلیاردی، ته‌قینه‌وه‌ی ده‌سكرد
و پاشان تۆمه‌تبار كردنی خه‌باتگێڕانی گه‌لی عه‌ره‌ب و گرتن و ئه‌شكه‌نجه و
ئێعدام كردنیان و وه‌ڕێ خستنی دۆخی ترساندن و تۆقاندن.
كۆمه‌ڵه
و خه‌ڵكی كوردستان كه له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری ئه‌م رژیمه‌وه، له خه‌باتێكی
په‌یگیر به دژی له‌شكركێشی و حوزوری هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و داگیركاری و سه‌ركوتی
نه‌ته‌وه‌كانی توركه‌مه‌ن سه‌حرا و خوزستان و ناوچه‌كانی دیكه‌دا بوون، ئه‌م جنایه‌ت
و وه‌حشیگه‌رییانه مه‌حكووم ده‌كه‌ن و پشتیوانی له خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی ئه‌م
خه‌ڵكه ئازارچێشتووه ده‌كه‌ن. بێ‌شك هاوپشتی گه‌لانی ئێران بۆ پاشه‌كشه كردن به
كۆماری ئیسلامی و زه‌مانه‌تی واقعی مافی گه‌لانی ئێران له ئاڵوگۆڕه‌كانی داهاتووی
ئێران‌دا، ده‌توانێ پایه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دێمۆكراتیك بنیات بنێ و رێگه
به رژیمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن ناوه‌ند نه‌دات هه‌روه‌ك 80 ساڵی رابردوو به بیانووی پڕوپووچ ده‌ست بۆ جنایه‌ت و كوشتار و داگیركاری
نیزامی ببات.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی گه‌لی عه‌ره‌ب به
دژی كۆماری ئیسلامی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
17ی
ره‌شه‌ممه‌ی 1384
8ی مارسی 2006
|