|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه:
ناره‌زایی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی سوته‌مه‌نی‌و
كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان
ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شاری سه‌قز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م
فه‌رمانداری‌و خۆپیشاندان له شه‌قامه‌كانی شار ناره‌زایی خۆیان به
نه‌بوونی گاز و سوته‌مه‌نی نیشاندا‌و خوازیاری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
به‌رپرسان بوون. به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوه،
كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی به‌فرانبار
سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازی شاری سه‌قز له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری
ئه‌و شاره‌دا كۆبوونه‌وه. خۆپیشانده‌ران كه هه‌ركات ژماره‌یان رووی
له زیادبوون ده‌كرد، به هه‌ڵدانی دروشم ناره‌زاییان به نه‌بوونی
سوته‌مه‌نی‌و بارودۆخی ناله‌باری ژیانیان ده‌رده‌بڕی. نوێنه‌ری
فه‌رمانداری شار داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات كه نوێنه‌رێك له
ناوخۆیان هه‌ڵبژێرن تا گوێ له قسه‌كانیان بگرێت به‌ڵام خه‌ڵك داوا
ده‌كه‌ن چون ئه‌م ماوه‌یه ئه‌وان خۆیان‌و منداڵه‌كانیان له
سه‌رمادابوون ده‌بێت فه‌رمانداریش له به‌رسه‌رما وه‌ڵامی هه‌موویان
بداته‌وه. پاشان خه‌ڵك ساختمانی فه‌رمانداری ده‌ده‌نه به‌ر به‌ردو
شوشه‌و په‌نجه‌ره‌كانی ده‌شكێنن‌و نوێنه‌ری فه‌رمانداریش ده‌ده‌نه
به‌ر تۆپه‌ڵه به‌فر. پاش ئه‌وه خۆپیشانده‌رانی توڕه به دروشم دان
به‌ره‌و مه‌یدانی ئیستقلالی شار رێده‌كه‌ون‌و شوشه‌ی ئیدارات‌و
بانكه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌وانه: بانكی میللی، بانكی سپه، بانكی
ته‌جاره‌ت، پاساژی كه‌وسه‌ر ده‌شكێنن. له لایه‌كی تره‌وه
ژماره‌یه‌كی تر له خه‌ڵك مه‌یدانه ورودییه‌كانی شار له سه‌ر
رێگای بانه، سنه‌و بۆكان داده‌خه‌ن‌و رێگه له هاتوچۆ بۆ ناوشار
ده‌گرن. به پێی ئه‌و راپۆرته هێزه ئه‌منی‌و ئینتیزامییه‌كان زۆرێك
له شه‌قام‌و مه‌دیانه‌كان ده‌خه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه، به‌ڵام
خه‌ڵكی توڕه له چه‌ند جێگه‌دا ماشینی هێزی ئینتیزامی‌و پۆلیس
ده‌ده‌نه به‌ربه‌رد‌و ناچاریان ده‌كه‌ن شوێنه‌كه به جێبهێلن.
خۆپیشانده‌ران به هه‌ڵگرتنی پلاكارد‌و هه‌ڵدانی دروشمی وه‌ك "ئێمه
نه‌وت‌و گازمان ده‌وێت ئینرژی هه‌سته‌یمان ناوێت" و "فه‌رماندارییه،
گه‌وره‌كه، ئێمه نه‌وتمان گه‌ره‌كه" ناره‌زایی خۆیان به نه‌بوونی
چه‌ند رۆژه‌ی گاز و سوته‌مه‌نی له‌و شاره نیشاندا.
له كاتژمێر 3.45 ده‌قیقه‌ی پاشنێوه‌رۆ هێزه‌كانی دژه شۆرشی
كۆماری ئیسلامی ده‌رژێنه ناو شار‌و تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه له
ناوشاری سه‌قز حكومه‌تی نیزامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و زۆربه‌ی
شه‌قامه‌كانی شار له كۆنترۆڵی هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامیدایه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا به
هۆی نه‌بوونی گاز‌و به‌كارهێنانی چرای نه‌وتی نزیك به 14
رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له شاری سه‌قز روویداوه كه له
یه‌كێكیاندا سێ منداڵی بوونه قوربانی. له‌و ماوه‌یه‌دا پله‌ی
سه‌رما تا 40 ده‌ره‌جه ژێر سفر رویشت‌و زۆربه‌ی نانه‌واییه‌كان به
هۆی نه‌بوونی سوته‌مه‌نییه‌وه داخران‌و نه‌بوونی نانیش بووه‌ته
گرفتێكی سه‌ره‌كی خه‌ڵك.
هه‌ربه پێی ئه‌و هه‌وڵانه شاری بانه ماوه‌ی شه‌ش رۆژه گازیان
بڕاوه‌و خه‌ڵكی شاریش توشی چه‌ندین كێشه بوونه‌ته‌وه، له‌وانه
نرخی یه‌ك لیتر نه‌وت تا 200 تمه‌ن و نانیش تا چه‌ند به‌رابه‌ر نرخی
به‌ره‌و ژوور رۆیشتووه‌و نه‌خۆشخانه‌كانیش به هۆی زۆری نه‌خۆشه‌وه
توشی قه‌ره‌باڵغی بوون.
به پێی ئاخرین هه‌واڵه‌كان تا كاتژمێری 4ی پاش نیوه‌ڕۆ شاری سه‌قز
حاڵه‌تی نائاسایی به‌خۆوه گرتووه‌و خه‌ڵك هه‌روا له نه‌بوونی
سوته‌مه‌نی‌و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان تووڕه‌ن‌و تا ئێستا هیچ
وه‌عده‌و به‌ڵێنێكی ئه‌و تۆیان پێنه‌دراوه. تا گه‌یشتنی ئه‌م
هه‌واڵه ئه‌گه‌ری هیچ جۆره ده‌ستگیرو زیندانی كردنێكی
شارۆمه‌ندان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
13ی به‌فرانباری 1385ی هه‌تاویی
3ی ژانویه‌ی 2007ی زایینی |