|
خه‌ڵکى تێکۆشه‌رى کوردستان
به‌پێى هه‌والڕ، هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، دوێنێ
دووشه‌ممه20ى
خاکه‌لێوه، له کاتى نێوه‌ڕۆدا له نێو شارى مه‌ریوان ته‌قه له
ماشێنێک ده‌که‌ن و لاوێکى ته‌مه‌ن
18
سالڕ به ناوى وریا محه‌مه‌دیان ده‌کوژن و دوو که‌سى دیکه‌ش بریندار
ده‌که‌ن. خه‌ڵکى قاره‌مانى مه‌ریوان به بیستنى ئه‌م هه‌واڵه وه‌ده‌نگ
دێن و رێوره‌سمى به‌خاک ئه‌سپه‌رده‌کردنى ئه‌م لاوه بێتاوانه
ده‌که‌نه خۆپیشاندان دژى رژیمى کۆمارى ئیسلامى و ئه‌و جنایهتکارانهى
ئه‌م رووداوه‌یان خوڵقاند. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کاتێک که هه‌واڵه‌که
به ته‌واوى له شاردا بڵاو بۆوه، خه‌ڵکى حه‌قخواز و کۆڵنه‌ده‌رى
مه‌ریوان بۆ ناره‌زایه‌تى ده‌ربڕین به‌م وه‌زعه‌ى رژیمى تاوانبارى
کۆمارى ئیسلامى خولقاندوویهتى، به تێکڕا دووکان و بازاڕ داده‌خه‌ن و
خوازیارى لێپرسینه‌وه و به سزا گه‌یاندنى داڕێژه‌ران و
به‌ڕێوه‌به‌رانى ئه‌م جنایه‌ته ده‌بن.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه که هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى کۆمارى ئیسلامى
ده‌ستیان به خوێنى لاوان و گه‌نجانى کوردستان سوور ده‌بێ،
رووداوه‌کانى چه‌ند مانگى رابردوو له شار و گونده‌کانى کوردستان
ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که هه‌رچى رژیمى کۆنه‌په‌رستى کۆمارى ئیسلامى
له ئاستى نێونه‌ته‌وه‌ییدا زۆرتر ده‌که‌وێته ژێر گوشار، ده‌ستدرێژى
بۆ سه‌ر خه‌ڵکى ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستان زیاتر ده‌کات. گه‌لى کورد
له ئه‌زموونى خه‌بات دژى کۆمارى ئیسلامی‌دا بۆى ده‌رکه‌وتووه که
ته‌نیا رێگاى به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى جنایاتى هێزه سه‌رکوتگه‌ر و
داگیرکه‌ره‌کانى کۆمارى ئیسلامى، یه‌کگرتوویى و یه‌کده‌نگى و خه‌باتى
بآوچانى خه‌ڵکه له سه‌رانسه‌رى کوردستان. مانگرتن و داخستنى
یه‌کپارچه‌ى دووکان و بازاڕى شارى مه‌ریوان، نیشانه‌ى ئه‌م هوشیاریه
سیاسى و یه‌کگرتووییه‌یه.
کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران، وێڕاى مه‌حکووم
کردنى ئه‌م جنایهتهى هێزه‌کانى رژیم و هاوخه‌مى و هاوده‌ردى له‌گه‌لڕ
بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید وریا محه‌مه‌دیان و بنه‌ماڵه‌ى برینداره‌کان، خۆى
به هاوپشت و هاوسه‌نگه‌رى خه‌ڵکى تێکۆشه‌رى مه‌ریوان ده‌زانێ له
خه‌باتیاندا له دژى کۆمارى ئیسلامیى ئێران.
سکرتاریه‌تى کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه
1386-01-21
|