|
راگه‌یاندنی سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه
سه‌بارەت به بارودۆخی ئۆردوگاکانی کۆمه‌ڵه له کوردستانی عێراق
به شوێن ئه‌و کێشمه‌کێشانه‌ی که له ئاکامی کێشه ناوخۆییه‌کانی
ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه له ئۆردوگاکان، له رۆژەکانی رابردوودا، هاته
ئاراوەو چه‌ند جارێک بووە هۆی شه‌ڕە قسه و یه‌ک دووجاریش پێکدادانی
فیزیکی له نێو پیشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه، زایه‌ڵه‌ی ئه‌م رووداوانه
به شێوازێکی زۆر نه‌فرەت پژێن له نێو کۆڕ و کۆمه‌ڵی جۆراوجۆر و
به‌تایبه‌ت شێوازە ته‌واو موغریزانه‌که‌ی له هه‌ندێ سایته
ئینتێرنێـتییه‌کاندا، زۆریک له دوستان و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه و
به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی به توندی نیگه‌ران کردووە.
زۆرێک له دۆستان له رێگای ته‌له‌فوونه‌وە پێوەندیان پێوەکردووین و
هاوڕێیانی ئێمه به وردی چۆنیه‌تی
ئه‌م رواداوانه‌یان بۆ باس کردوون. هه‌ندێ که‌سی دیکه‌ش له رێگه‌ی
ناردنی ئیمه‌یله‌وە خوازیاری دۆزینه‌وەی حه‌قیقه‌تی مسه‌له‌کان بوون.
ئاساییه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که پرسیاریان هه‌یه له‌م بابه‌ته‌وە
و یان که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ری زایه‌ڵه‌ی توندڕەوی و نه‌فرەت پژێنی
ئه‌م رووداوانه، نه‌یانتوانیوە یان ئیمکانی ئه‌وەیان نه‌بووە که
راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێمه پێوەندی بگرن، له‌م رووەوەو هه‌ر له‌م
بابه‌ته‌دا به پێویستمان زانی بو لابردنی نیگه‌رانی ئه‌م دۆستانه،
هه‌ر ئه‌و جۆرەی که به شه‌فاهی له ریگه‌ی ته‌له‌فون و هه‌روەها
ئیمه‌یله‌وە باسمان کردووە، بۆ رووناکی خستنه سه‌ر کێشه‌کان، دووپاتی
دەکه‌ینه‌وە ئه‌م کێشانه، که زۆرتر پاش ته‌واو بوونی کۆنگرەی
12ی
کۆمه‌ڵه و به شوێن ئه‌ودا روداوی دزرانی ستۆدیۆی رۆژهه‌لات له
ستۆکهۆڵم و پاشان هه‌وڵێکی نه‌زۆک بۆ به تاڵان بردن و خراپکاری له
ستۆدیۆی کوردستان هاتبووە ئاراوە، بریتی بووە له چه‌ند شه‌ڕە
قسه‌یه‌کی نێوان لایه‌نگرانی که‌مینه‌ی حیزبی کۆمه‌ڵه له لایه‌ک و
باقی پێشمه‌رگه‌کان له لایه‌کی دیکه‌وە که به داخه‌وە جاری وابووە
بۆته هۆی تێک‌هه‌ڵچوونی فیزیکی. له هیچکام له‌م کێشانه‌دا،
هه‌ردوولا له چه‌ک که‌ڵکیان وەرنه‌گرتووە و یان هیچ فیشه‌ک دەرکردنێک
به هیچ چه‌شنێک رووی نه‌داوە. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، رێبه‌ری کۆمه‌ڵه به
هاوکاری نوینه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وەزعه‌که‌یان به
ته‌واوی کۆنترۆڵ کردووە و زاڵن به‌سه‌ریداو هه‌روەها ئامادەکاری
پێویستیان بۆ به‌رگرتن به هه‌رچه‌شنه رووداوێکی نه‌خوازراوو ناخۆشیان
به ئه‌نجام گه‌یاندووە.
له‌م بارەوە له سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌کان و به‌رپرسانی پێوەندیدار به‌م
کێشانه‌وە داوامان کردووە که خوێنساردی خۆیان له به‌رانبه‌ر هه‌رجۆرە
هاندانێک که ببێته هۆی هه‌لخراندن، رابگرن و شوێنه‌کانی پێوەندیدار
به به‌رپرسایه‌تی خۆیان له شه‌ڕەقسه له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی کەمینه و
وڵام دانه‌وەی ناپێویست به‌وان بپارێزن. ئێستا ئۆردوگاکانی کۆمه‌ڵه
ئارامه و ئێمه هه‌وڵ دەدەین که بارودۆخه‌که له رۆژانی داهاتوودا
به ته‌واوی بگه‌ڕێنینه‌وە سه‌ر دۆخی ئاسایی خۆی. تا ئێستا زۆرێک له
ئۆرگانه ناوەندییه‌کان و چالاکییه جۆربه‌جۆرەکان له‌م شوێنانه‌دا،
سه‌رله‌نوێ دەستان به‌کار کردووە و ئێمه به‌ردەوام هه‌وڵی خۆمان بۆ
وەگه‌ر خستنی سه‌ر له‌نوێی هه‌موو ئورگانه‌کان و گه‌ڕاندنه‌وەی
بارودۆخی ئاسایی درێژە پێ دەدەین.
سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زەحمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
10-9-2007 |