|
راگه‌یاندنى سکرتارییه‌تى کۆمه‌ڵه له بارەى
روداوەکانى ئه‌م دواییانه‌ى ئوردوگاکانى کۆمه‌ڵه
به دواى ئه‌وە که که‌مینه‌ى کۆمه‌ڵه له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا،
کێشه‌ناخۆییه‌کانى کۆمه‌ڵه‌ى بردە قۆناغى پێکدادانى پێشمه‌رگه‌کان‌و
ته‌حریکات و جووڵاندنى هه‌ست و پڕوپاگه‌ندەى نه‌فرەت پژێن، تاڵانى
رۆژهه‌ڵات تیڤى له ستۆکهۆڵم و په‌لاماردانى بێ‌ئاکام بۆ خراپکارى له
ستۆدیۆکه‌ى ناو ئوردوگا، دزینى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى ناو شوێنه
هه‌ستیارەکان و راگۆزانیان بۆ دەرەوەى ئوردوگاو، سه‌رجه‌م پێکهێنان و
خولقاندنى بارودۆخێکى نائاسایی له بارى ئه‌منییه‌ت‌و ئاسایشه‌وە، به
دواى هه‌موو ئه‌و کارەساتانه‌دا، له رۆژى
20ى
مانگى سپتامبر ژمارەیه‌ک له که‌مینه به پلانێکى دارێژراو، له
حالێک‌دا جگه له کڵاشینکۆف و دەمانچه، ته‌ور، چه‌قۆ و تێڵاشیان
پێده‌بێ، دەچنه سه‌ر چه‌ند نه‌فه‌ر له پێشمه‌رگه‌کان و به شێوەیه‌کى
نامروڤانه برینداریان دەکه‌ن. له هه‌مان کاتدا کاتێک له گه‌لڕ
دەسکردنه‌وەى پێشمه‌رگه‌کان رووبه‌روو دەبنه‌وە لانیکه‌م دونه‌فه‌ریان
له به‌رچاوى هێزەکانى حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وە که شاهیدى کێشه‌که دەبن
ته‌قه دەکه‌ن. به خۆشییه‌وە ئه‌و ته‌قه‌کردنه که‌س ناپێکێ،
بریندارەکان فه‌ورى دەگه‌یه‌ندرێنه نه‌خۆشخانه و یه‌کێک له وانه
که خۆى پیِشمه‌رگه‌یه‌کى
دێرین و زندانییه‌کى سیاسی ناسراو له کوردستانه‌و له هه‌مان کاتدا
باوکى
4
پێشمه رگه‌ى کۆمه‌ڵه‌یه، چاوەروانى عه‌مه‌لییاتى نه‌شته‌رگه‌رییه
که دەبێ له سه‌ر چۆکى شکاوى بکرێ. دوو نه‌فه‌ر له کوڕەکانى
ناوبراویش به چه‌قۆ بریندار بوون، دایکیان دەکه‌وێته به‌ر په‌لامار و
لێیدەدرێ و یه‌کێک له هاورێیانى کچى پێشمه‌رگه‌ش له لایه‌ن یه‌کێک
له هه‌ڵسووراوانى که‌مینه به چه‌قۆ بریندار کراوە. وێنه و هه‌موو
به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گر له‌و بابه‌ته‌وە هه‌یه، به‌ڵام ئیمه بڵاو
کردنه‌وەوى ئه‌و جۆرە وێنانه‌و پڕۆپاگه‌ندەى نه‌فرەت پژێن به کارێکى
خه‌تا و له خزمه‌ت قوول کردنه‌وەى کێشه‌کان دەزانین و خۆى لێدەپارێزین.
شایانی ئاماژە پێکردنه که هه‌موو ئه‌و هه‌واڵه چه‌واشه‌کراوانه‌ی
له لایه‌ن که‌مینه‌وە دژ به خه‌تی گشتی کۆمه‌ڵه‌و رێبه‌ری بۆ
تاوانبار کردنی به‌ئه‌نقه‌ستیان، له‌سه‌ر ماڵپه‌رەکان روو به بیروڕای
گشتی وەدرۆ دەخه‌ینه‌وە. پێویسته هه‌موو لایه‌نگرانی ئازادی
رادەربڕین‌و پڕەنسیپه‌کانی رۆژنامه‌گه‌ری، بۆ بڵاوکردنه‌وەی
راستییه‌کان، پێوەندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ێکی پێوەندیدار به‌م
رووداوە نه‌خوازراوانه بکه‌ن. ئێمه جارێکی دیکه دووپاتی دەکه‌ینه‌وە
که ته‌نیا راگرتنی پڕەنسیپ و به‌هاکانی حیزبی و سیاسیمانه، که
دەتوانی به‌ستێن بۆ پێکه‌وە ژیان‌و گۆڕانکاری پێویست له نێو
کۆمه‌ڵه‌دا فه‌راهه‌م بکات‌و رێبه‌ری کۆمه‌ڵه و هێزی پێشمه‌رگه،
جارێکی دیکه‌ش بێزاری خۆی له‌هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێکی ئاژاوەگێڕانه‌و
نابه‌رپرسانه که ئاکامه‌که‌ی مراندنی رۆحی هاوڕێیانه‌یه، دەردەبڕێت.
سکرتارییه‌تى کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
22/09/2007
|