|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
به دژی به‌رده‌وام بوونی ئیعدامی سیاسی له كوردستان
هه‌فته‌و مانگ نیه له كوردستان هه‌واڵ گرتن، ئه‌شكه‌نجه‌و ئیعدامی
چالاكانی سیاسی له‌بواره جوراوجۆره‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
بڵاو
نه‌بێته‌وه‌و شه‌پۆلێك له‌قین‌و توڕه‌یی له ناو گشت ئازادیخوازانی
كوردستان‌و ئێران هه‌ڵنه‌خڕێنێ. ئیعدامی سیاسی له كوردستان
درێژه‌ی
هه‌یه. له كاتێكدا هه‌موو دونیا‌و رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ،
ئیدانه‌ی سزای نائینسانی ئیعدام‌و پێشێلكردنی مافی مروڤ له ئێران
ده‌كه‌ن، له كاتێكدا قه‌یرانی كۆمه‌لاَیه‌تی
سه‌رانسه‌ری كۆمه‌ڵگای ئێرانی گرتۆته‌وه، له كاتێكدا
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران له ژێر زه‌ختی رای گشتی له دونیا‌و
ئیعترازی خه‌ڵك
ناتوانێ
به ئاشكرا درێژه به
به‌ڕێوه‌بردنی سزای ئیعدامی چالاكانی سیاسی‌و مافی مروڤ بدات،
سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به بێ هیچ شه‌رم‌و شكۆیه‌ك راست وه‌ك
هێزێكی داگیركه‌ر درێژه به به‌ڕێوه‌بردنی سزای ئیعدامی سیاسی له
كوردستان ده‌دات. دروست له ساڵوه‌گه‌ڕی جیهانی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌و
ئیدانه كردنی سزای ئیعدام، دوو چالاكی سیاسی دیكه له زیندانی سنه
به تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه‌كان، له سێداره‌دران.
حوكمی سزای ئیعدامی هیوا بوتیمار و عه‌دنان حه‌سه‌ن پور هه‌ر وه‌ك خۆی
ماوه‌ته‌وه، رۆژنامه‌وانان‌و
ژنان و
پیاوانی چالاكی سیاسی‌و خویندكاران له كوردستان له لایه‌ن هێزی
ئیتلاعات‌و سپای پاسدارانه‌وه ده‌سگیر ده‌كرێن‌و مه‌ترسی سه‌پاندنی
سزای ئیعدامی سیاسی، هه‌ڕه‌شه له گیانی زۆربه‌یان ده‌كات.
به‌رز
بوونه‌وه‌ی ده‌نگی ئیعتراز له لایه‌ن ئازادیخوازانی ئێرانی
وبزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵسووكه‌وتی
بێبه‌زه‌یانه‌ی سه‌ركووتگه‌رانی رژیم، مه‌رجێكی هه‌ره گه‌وره‌یه
بۆ یه‌كگرتوویی خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی كوردستان.
كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌بردنی سزای نائینسانی ئیعدام له كوردستان مه‌حكوم
ده‌كات‌وبه‌و بۆنه‌وه ئێمه داوا له هه‌موو رێكخراوه‌وچالاكانی
ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ده‌كه‌ین هه‌ر چۆن ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان
له‌دژی سزای ئیعدامی هیوا بوتیمار و عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور به‌رز
كرده‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیعدامانه‌ش بێده‌نگ نه‌بن و به
تووندی مه‌حكوومی بكه‌ن.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
20/10/2007
|