|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
مه‌حكوم كردنی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی نیزامی توركیا
بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان
ماوه‌یه‌كی زۆره كه ده‌سه‌لاتدارانی ده‌وڵه‌تی توركیا، له‌هه‌موو
رێگه‌یه‌كه‌وه‌و له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی نیزامی
به بیانووی راوه‌دوونانی هێزه‌كانی پ. ك.ك. له‌نێو خاكی هه‌ریمی
كوردستان، بۆ سه‌ر سنوره‌كانی ده‌كه‌ن‌و له‌م دوایانه‌دا پارله‌مانی
توركیاش ئیجازه‌یدا به‌ده‌وله‌ت تا له‌كاتی "پێویست" لشكركێشی نیزامی
بكا بۆ سه‌ر خاكی كوردستانی باشوور. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه
حكوومه‌تی توركیا ئه‌وه‌نده‌ی نیگه‌رانی كاریگه‌ری ئه‌زموونی كورد
له باشووری كوردستانه ئه‌وه‌نده نیگه‌رانی چالاكی نیزامی هێزی
پ.ك.ك نیه. توركیا نه‌یارترین‌و دوژمنكارانه‌ترین هه‌ڵویستی له‌ناو
ده‌وڵه‌تانی داگیری كورد، به‌رامبه‌ر به ئه‌زموونی كورد‌و
ده‌سكه‌وته‌كانی له پارچه‌كانیتر به گشتی‌و له باشوور به
تایبه‌تی هه‌یه.
كۆمه‌ڵه هاوشان
له‌گه‌ڵ باقی هێزه ره‌سه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و
زه‌ختانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا مه‌حكووم ده‌كا‌و هێرشی نیزامی
بۆ خاكی كوردستانی باشوور به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، به
ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرا‌و به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاساكانی
نێونه‌ته‌ویی ده‌زانێ.
له هه‌مان
كاتدا‌و ئیستا كه ئایدۆلۆژی كه‌مالیسم له توركیا له حاڵی
پاشه‌كشه پێكردنێكی، گه‌رچی ئارام به‌ڵام به‌رده‌وامدایه،
بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی كورد له توركیا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له
هه‌ر چه‌شنه مه‌جالێك كه هه‌ڵسووڕانی سیاسی ده‌یخوڵقێنێ‌و به
هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی كردنێكه زۆرتر له ئاست پاراستنی
ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵك له باشوور، یارمه‌تی بدات به
به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی كز بوونی زۆرتر كه‌مالیسم‌و سووك كردنی
قورسایی هێزی عه‌سكه‌ری له داڕشتنی سیاسه‌ت له توركیا به گشتی‌و
هه‌ڵویست گرتن له به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كورد به تایبه‌تی.
له ئاخردا
ئێمه به مافی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای خه‌ڵكی كورد ده‌زانین تا هه‌ر
هێرشێكی عه‌سكه‌ری بۆ سه‌ر خاكی خۆی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وڵام
بداته‌وه.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
20/10/2007
|