|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
مه‌رگی هاوڕێیه‌كی پێشمه‌رگه
به‌م جۆره به ئاگاداری هه‌موان ده‌گه‌یه‌نین كه به‌داخه‌وه سه‌عات
4ی
به‌ربه‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه
23ی
10-2007،
هاوڕێ كورش خاكساران له دایك بووی
1361
خه‌ڵكی بۆكان، ناسراو به"ژیكۆ"، پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، به هۆیه‌كی
نادیاره‌وه له ژوره‌كه‌ی خۆی، به تفه‌نگه‌كه‌ی له‌شی خۆی پێكاوه‌و
له رێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌دا گیانی به‌خت كردوه. كاك كوروش ته‌نیا یه‌ك
ده‌قیقه به‌ر له خۆكوژێكه‌ی یه‌كێك له هاورێیانی نیزیكی له
بریاری خۆی ئاگادار ده‌كا و نامه‌یه‌كی كورتیش له خۆی به جێ
دێلێت كه تێیدا بۆ ئاخر جار باوه‌ری پته‌وو بێخه‌وشی به كۆمه‌ڵه‌و
رێبازه‌كه‌ی باس‌ده‌كا. به داخه‌وه ئه‌و هاورێیه‌ی كه له ئاخر
ده‌قیقه‌دا ئاگاداری ئه‌و بریاره ده‌بێ، ئه‌گه‌رچی حه‌ولده‌دا
به‌ڵام بێسوود ده‌بێ و به‌ر له‌وه‌ی بگاته ژۆره‌كه‌ی خۆی ده‌كۆژێ.
بێگومان ئه‌م روداوه دڵ‌ته‌زێنه جێگه‌ی داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره بۆ
رێزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌و په‌ژاره‌ی خستۆته دڵی
هه‌موومان.
هه‌ر لێره‌وه سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ كورشو
سه‌رجه‌م ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ین‌و خۆمان به شه‌ریكی خه‌مییان
ده‌زانین.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
23-10-2007
|