|
سه‌ردانی وه‌فدی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له ئوردوگای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
رۆژی سێ شه‌ممه،
رێكه‌وتی
29ی
ئابانی
1386،
سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه، هاورێ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی به
ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و
كومیته‌ی مه‌ركه‌زی له باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه پێشوازیانكرد
له وه‌فدی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه پێكهاتبوون له
به‌رێز كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حیزب به هاورێیه‌تی به‌رێز
محه‌مه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی‌و
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی و راوێژكارانی ئه‌م
حیزبه. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا بارودۆخی سیاسی ئێران و ناوچه‌كه
كه‌وته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و هه‌ر وه‌ها چه‌ند بابه‌تێك له
بواری جۆرواجۆر تاوتوێ كرا. له‌وانه به تایبه‌ت گرینگی درا به
په‌ره‌پێدان به چالاكییه‌كانی كونگره‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی
ئێرانی فیدرال. لێره‌دا هه‌ر دوولا كۆك بوون له سه‌ر پێویستی
هه‌ماهه‌نگكردنی زۆرتری كاری نوێنه‌رانی خۆیان و هه‌ر وه‌ها گشت
لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه له‌م كونگره‌یه‌دا. له‌م كۆبوونه‌وه‌دا
باسی ره‌وشی ئۆپۆزیسیونی ئێرانی و پێویستی بینینی ده‌ورێكی
چالاكانه‌تری حیزبی دێموكرات و كۆمه‌ڵه له‌و بواره‌دا كرا.
دیداره‌كه دوای گۆرینه‌وه‌ی بیروڕا له سه‌ر كۆمه‌ڵیك بابه‌تی
دیكه به تایبه‌ت پێداگرتن له سه‌ر چڕوپڕتر كردنی راوێژ كردن له
سه‌ر پرسه سیاسییه‌كان كۆتایی پێهات.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌له شۆرشگیری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
2ی
ئازه‌ری
1386
23/11/2007
|