|
کۆچی دوایی حاجی سمایلی موحه‌مه‌دی
به داخه‌وه ئاگادار بوین که حاجی سمایلی موحه‌مه‌دی، باوکی
هاوڕێیانی گیان به‌خت‌کردوی کۆمه‌ڵه سوله‌یمانی موحه‌مه‌دی و
ئه‌حمه‌دی موحه‌مه‌دی ڕۆژی
7ی
سه‌رماوه‌زی
1386
له ته‌مه‌نی
85
ساڵی‌دا له شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد. حاجی سمایل و هه‌مو بنه‌ماڵه‌ی
موحه‌مه‌دی له پێناوی کۆمه‌ڵه و شۆڕشی کوردستاندا به درێژای ساڵانی
ڕابۆردو توشی سه‌ختی و خه‌ساری گه‌وره بوون. جیاواز له له‌داست دانی
دوو ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ر و قاره‌مان، دوو کچیشی ساڵانێک پێشمه‌رگه‌ی
تێکۆشه‌ری کۆمه‌ڵه بوون که ئێستا دانیشتوی ووڵاتی سۆئێدن و
منداڵه‌کانی که‌شی هه‌ر کامیان زیندانی و ئاواره‌یی و سه‌ختی زۆریان
کێشا.
حاجی سمایل جێگای ڕێز و ئیحتیرامی خه‌ڵکی شاری بۆکان و ده‌وروبه‌ری بو
و له ڕێوڕه‌سمی پرسه‌که‌شیدا خه‌ڵکێکی زۆر به‌شدار بوون. ئێمه‌ش به‌و
بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی له هه‌مو ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی حاجی سمایل و
دۆستان و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی کۆمه‌له له شاری بۆکان ده‌که‌ین.
سێکرێتاریاتی کۆمه‌ڵه‌ی شؤڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
9ی
سه‌رماوه‌زی
1386 |