|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
دانیشتنی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی دێمۆكرات‌و پاك
به‌رله‌نیوه‌ڕۆو پاشنیوه‌ڕۆی
رۆژی پێنج شه‌ممه
29/11/2007،
دانیشتنی هاوبه‌شی هه‌ر
سێ حیزبی
كۆمه‌ڵه، حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران‌و حیزبی پاك به میوانداری
له باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه چوو. دانیشتنه هاوبه‌شه‌كه
به كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لێژنه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه بۆ ماوه‌ی
چوارسه‌عات به ئه‌نجام گه‌یشت. لێژنه‌كان به نوێنه‌رایه‌تی كاك
محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری له حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، كاك حسێن
یه‌زدانپه‌نا له حیزبی پاك‌و هاوڕێ ئه‌بووبه‌كری موده‌ڕسی له
كۆمه‌ڵه‌وه سه‌رپه‌رشتی كران. دانیشتنه‌كه به لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخی
سیاسی ئێران‌و ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌ستی پێكردو لایه‌نه‌كانی به‌شدار
له‌م دانیشتنه بیروڕای خۆیان له‌م باریه‌وه گۆڕیه‌وه. بابه‌تی
سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه تاوتوێكردن‌و لێكدانه‌وه‌ی لایه‌نه
جیاوازه‌كانی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ" بوو كه هه‌ر سێ
لایه‌ن ئه‌ندامی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ن.
لێكدانه‌وه‌ی
سیاسی و كۆنكرێتی لایه‌نه جیاوازه‌كانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فیدراڵ بۆ هه‌ر سێ لایه‌ن ده‌ریخست كه زیاتر له هه‌ركاتێك له
بووچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به لایه‌نه گرنگه‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
هاوده‌نگ‌و هاوڕان. پرسێكی گرنگی دیكه تاوتوێكردنی پێویستی هاوكاری‌و
هاوئاهه‌نگی چه‌ند لایه‌نه له‌م بواره‌دا له نێوان هه‌ر سێ لایه‌نی
به‌شدار له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ‌و هه‌وڵدان بۆ
هاوده‌نگی هه‌رچی زۆرتر له‌م به‌ستێنه‌و سه‌باره‌ت به پرسه گرنگه
سیاسیه‌كانی داهاتوو بوو.
به گشتی فه‌زای
دانیشتنه هاوبه‌شه‌كه له نێوان هه‌ر سێ لێژنه‌كه‌دا، فه‌زایه‌كی
دۆستانه‌و برایانه بوو كه له كۆبه‌ندی گشتی‌و كۆتایی باسه‌كان،
وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر هاوده‌نگی،
هاوكاری‌و پێویستی هه‌نگاو هه‌ڵگرتنی زۆرتر له‌م ئاراسته‌یه‌دا، خۆی
به باشی ده‌رخست. پاش كۆتایی باسه‌كان هه‌ر تك لێژنه‌ی حیزبی پاك‌و
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن لێژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه له
فه‌زایه‌كی گه‌رم و دۆستانه‌دا به‌ڕێكران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
29/11/2007
8/9/1386
|