|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
ده‌رباره‌ی دانیشتنی هاوبه‌شی كومه‌ڵه‌و حیزبی دیموكراتی كوردستان
ڕۆژی
یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی
25ی
سه‌رماوه‌زی
1386
به‌رامبه‌ر
16
دێسامبری
2007
وه‌فدێكی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان كه پێك هاتبوون له به‌ڕێزان
جه‌لیل گادانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راوێژكاری ده‌فته‌ری سیاسی،
كه‌ماڵ كه‌ریمی
و حه‌سه‌ن قادرزاده ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی، سیامه‌ك وه‌كیلی و
نه‌سرین حه‌داد ئه‌ندام و راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه،
به سه‌ردانێك گه‌یشتنه باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌و له لایه‌ن
ئه‌ندامانی ده‌فته‌ر سیاسی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌وه به
سه‌رپه‌ره‌شتی هاوڕێ ئه‌بووبه‌كری موده‌ڕسی پێشوازیان لێكرا.
دانیشتنه‌كه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا ده‌ستی پێكردو
باروودۆخی سیاسی ئێران و ناوچه‌كه‌و پرسه سیاسییه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ق خوازنه‌ی گه‌لی كورد درانه به‌ر باس و ئاڵووگۆڕی
بیرواڕا كرا. بابه‌تی سه‌ركی دانیشتنه‌كه گرینگی دانی زیاتر بۆ
كاری هاوبه‌شی حیزبه كوردستانیه‌كان بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر
دوو لا به پێویستیان زانی له داهاتووشدا هه‌وڵی زیاتر بدرێ بۆ
هاوده‌نگی و دۆستایه‌تی نێوان ئه‌و هێزانه. له درێژه‌ی
دانیشتنه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی جۆراوجۆری تریش تاوتوێ كرا.
له كۆتاییدا وه‌فدی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان له لایه‌ن وه‌فدی
كۆمه‌ڵه‌وه به‌گه‌رمی
به‌ڕێ
كران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
17دێسامبری
2007
|