|
ڕاگه‌یاندنی
سكرتارییه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
كۆشتنی خویندكاری زانستگای په‌یام نووری شاری سنه
"ابراهیم لطفاللهی"
له ژێر ئه‌شكه‌نجه
ڕۆژی
یه‌ك شه‌ممه16
به‌فرانبار ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی خوێندكاری دانشگای په‌یامی نووری
سنه دوای ئه‌وه‌ی له جه‌له‌سه‌ی ئیمتحان له بینای دانشگا دێته
ده‌رێ له لایه‌ن ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێ.
چه‌ند
ڕۆژ
دواتر واته
ڕۆژی
چوارشه‌ممه
26ی
به‌فرانبار ئیتلاعاتی سنه هه‌واڵی مردنی به ئاگاداری
بنه‌ماڵه‌كه‌ی
ڕاگه‌یاندووه.
هیچ شك‌و گومانێك له‌وه‌دا نیه كه ئیبراهیم له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی
جه‌لاده‌كانی رژیم گیانی خۆی له ده‌ستداوه. ئه‌مه هه‌وه‌لین جار
نیه كه ده‌ستگیراوه‌كانی ئیتلاعات له جه‌ریانی گرتن
ولێپرسینه‌وه‌دا گیانیان له ژێر فشاری تاقه‌ت پروكێنێ ئازار‌و
ئه‌شكه‌نجه له ده‌ست ده‌ده‌ن. به پێی هه‌واڵه‌كان دیار نیه كه
مه‌ئمورینی ئیتلاعات جگه له دووپات كردنه‌وه‌ی پاساوی بێبنه‌مای
خۆكوژی چ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ ئه‌و روداوه بۆ خانه‌واده‌كه‌و
یان رای گشتی هه‌یه. به پێی ئه‌زموونه‌كانی پێشوو بێشك به‌ر له
هه‌موو شتێك ده‌ستیان كردوه به هه‌ره‌شه له بنه‌ماله‌ی ئه‌و
شه‌هیده‌و باس كردن له‌و رووداوه‌یان به تایبه‌ت له میدیاكان لێ
قه‌ده‌غه كردوون. له هه‌مان كاتدا هه‌ر وه‌ك جارانی پێشوو بكوژ یا
بكوژانی ئیبراهیم
لوتفوڵڵاهی به بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌و سزایه‌ك بۆ ئه‌و تاوانه
گه‌وره‌یه، درێژه به كاری خۆیان ده‌ده‌ن تا قوربانێك و له‌شێكی
له‌ت‌وپه‌ت كراوی دیكه پێشكه‌ش به بنه‌ماله‌كه‌ی و
خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكه‌ن.
كۆمه‌ڵه به تووندی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌و نامروڤانه‌ی كۆماری
ئیسلامی‌و ئیتلاعاتی سنه مه‌حكووم ده‌كا وه ئه‌و جنایه‌ته به
درێژه‌ی گوشار بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كورد ده‌زانێ.
وێرای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌و كاری ئیبراهیمی
لوتفوڵڵاهی هاوده‌نگ له گه‌ل هه‌مو مروڤێكی ئازادیخواز‌و
شه‌رافه‌تمه‌ند خوازیاری ناساندن‌و لێپرسینه‌وه و محاكه‌مه‌ی ئه‌و
تاوانبارانه‌یه كه
له‌و جنایه‌ته‌دا ده‌ستیان بووه.
سكرتارییه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌له‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
18/01/2008
|