|
راگه‌یاندنی سکرتارییه‌تی کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه:
سه‌باره‌ت به
مه‌رگی له ناکاوی زارای ره‌سوڵ نه‌ژادی (حه‌سه‌ن‌خالی)
به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زوور زارا ره‌سوڵ نه‌ژادی مه‌شهور به دایه
زارا دایکی شه‌هیدانی کۆمه‌ڵه یوسف ونه‌سرین حه‌سه‌ن‌خالی و هاوری
مه‌حه‌مه‌دی حه‌سه‌ن‌خالی روژی شه‌مه له ناکاو له سه‌ر نانی به‌یانی
توشی ته‌نگه نه‌فه‌سی هات و له ته‌مه‌نی
80
ساڵیدا دڵی له لێدان که‌وت و بۆ هه‌میشه به‌جێی هێشتین، دایه زارا
یه‌کێک بو له‌و دایکه شورشگێرانه‌ی که خزمه‌تیکی زووری به ریبازی
کۆمه‌ڵه کردووه، چ وه‌ک په‌روه‌رده کردنی قاره‌مانانیک وه‌کو
شه‌هید یوسف وشه‌هید نه‌سرین و چ وه‌ک کار وهه‌لسورانی ته‌شکیلاتی بو
کۆمه‌ڵه. دایه زارا له سه‌ره‌تای سالی
60دا
له لایه‌ن به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ده‌ستگیر کراو بوماوه‌ی
3
ساڵ له زیندانه‌کانی ورمێ ومه‌هاباد ئه‌شکه‌نجه وئازار درا، به‌لام
هه‌ر‌گیز کۆڵی نه‌داو له وره‌ی شۆرشگێرانه‌ی که‌م نه‌بووه. له دوای
تێپه‌ر کردنی
3
ساڵه‌که‌ی و هاتنه ده‌رێ له زیندان هه‌ر وه‌کو جاران هه‌ڵسوراوتر بۆ
کۆمه‌ڵه تێده‌کۆشا، ئیمه به بۆنه‌ی له ده‌ست دانی ئه‌و دایکه
شورشگیره هاوده‌ردی و سه‌ره‌خوشی خومان له بنه‌ماله‌ی حه‌سه‌ن‌خاڵی و
به تایبه‌ت کاک مه‌حه‌مه‌دی حه‌سن‌خاڵی وبنه‌ماڵه‌ی ره‌سولنه‌ژادی
وهه‌مو تێکۆشه‌رانی کۆمه‌ڵه به تایبه‌ت له شاری مه‌هاباد
راده‌گه‌یه‌نین.
هه‌ر بژی یادی خوشه‌ویستی
سکرتارییه‌تی کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه
7ی
به‌فرانباری
1386 |