|
وه‌درۆ
خستنه‌وه‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی بۆڕۆژهه‌ڵات
ئه‌وڕۆ هه‌ینی
14ی
مانگی مارس، ماڵپه‌ڕێکی ئینتێرنێتی به نێوی بۆڕۆژهه‌ڵات، هه‌واڵێکی
ناڕاستی سه‌باره‌ت به هاتنه‌پێشی شه‌ڕ و پێکدادان، له نێو ڕیزه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌دا له ئۆردوگای زه‌رگوێز له نزیک شاری سوله‌یمانی، بڵاو
کردۆته‌وه. به پێێ ئه‌و هه‌واڵه ده‌بێ ڕۆژی چوارشه‌ممه یانی
12ی
مانگی مارس ئه‌و شه‌ڕوپێکدادانه ڕویدابێ.
ئێمه لێره له باره‌گای ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌وه له زه‌رگوێز ئه‌و
هه‌واڵه به ته‌واوی وه‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه و ڕاده‌گه‌یه‌نین که نه‌ک
هیچ شه‌ڕ و پێکدادانێک نه‌بوه به‌ڵکو هیچ ناخۆشیه‌کیش له نێو
ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا ڕوی نه‌داوه. ماڵپه‌ڕی بۆڕۆژهه‌ڵات و یان هه‌ر
مێدیایه‌کی له‌و چه‌شنه، به هه‌ر مه‌به‌ستێکه‌وه هه‌واڵی وا بڵاو
که‌نه‌وه، بێگومان زه‌ره‌ر به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی
کورد ده‌گه‌یه‌نن. پشت‌به‌ستن به درۆ و ده‌نگۆ هه‌ڵبه‌ستن، بۆ هه‌ر
گۆڤار و مێدیایه‌ک پێش هه‌مو شتێک به‌زاندنی سنوری ڕۆژنامه‌گه‌ری
ئازاده و پێش هه‌مو که‌س زه‌ره‌ری بۆ مێدیای ئازاد و سه‌ربه‌خۆ
هه‌یه.
سایتی بۆڕۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌ر به دوای وه‌ده‌ست هێنانی هه‌واڵ له نێو
حیزبه سیاسیه‌کاندا ده‌گه‌ڕێ، بۆچی پێوه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تی
کۆمه‌ڵه‌وه له شاری سوله‌یمانی نه‌گرت و له‌و بابه‌ته‌وه داوای
زانیاری نه‌کرد.
بێ گومان بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆی له‌و چه‌شنه، ته‌نیا ده‌توانێ
بۆ ماوه‌یه‌کی کورت کاریگه‌ری هه‌بێ و له نێو خه‌ڵکدا نیگه‌رانی پێک
بێنێ. ئیمکاناتی پیوه‌ندی گرتن له دنیای ئه‌وڕۆدا زۆر زوو ڕاستیه‌کان
ئاشکرا ده‌کا و جێگایه‌ک بۆ درۆ هه‌ڵبه‌ستن و ده‌نگۆ سازکردن
نایه‌ڵێته‌وه.
سێکرێتاریاتی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
2008-03-14
|