|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناراست له هه‌ندێك له
سایته‌كان
ئه‌مڕۆ له هه‌ندێك له سایته ئینتێرنێتییه‌كان هه‌واڵێكی ناراست و
ناده‌قیق له‌سه‌ر رووداوی ناو ئۆردووگای ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران بڵاو بۆته‌وه كه
به‌پێویستی ده‌زانین روون كردنه‌وه‌یه‌كی كورتی له‌سه‌ر بده‌ین.
كاك عه‌بدوڵڵا كۆنه‌پۆشی له رێكه‌وتی 20 مانگی فێبرواری ئه‌مساڵدا
هه‌م به قسه و هه‌م به‌نامه به خه‌تی خۆی له كۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه و له هه‌موو مه‌سئوولییه‌ته‌كانی كشاوه‌ته‌وه.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌رووی دڵسۆزییه‌وه و هه‌روه‌ها به‌له‌به‌ر چاو
گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی كۆمه‌ڵه وای به‌باش زانی كه به
په‌له له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یه بڕیار نه‌دا و له
پلێنۆمی داهاتووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌دا ره‌سیده‌گی
پێ‌بكا. به‌داخه‌وه گفتوگۆكانی ئه‌م ماوه‌یه له‌گه‌ڵ كاك عه‌بدوڵڵا
كۆنه‌پۆشی چ دۆستانه و چ له رێگه‌ی ره‌سمییه‌وه به ئاكام
نه‌گه‌یشت، سه‌رئه‌نجام پلێنۆم وه‌كوو لایه‌نی خاوه‌ن سه‌ڵاحییه‌ت له
دانیشتنی خۆیدا ئه‌و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی دایه به‌ر باس و به
كۆی ده‌نگ موافه‌قه‌تی له‌گه‌ڵ كرد. به‌م جۆره كاك عبداڵله
كۆنه‌پۆشی له‌مه به‌ولاوه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
كۆمه‌ڵه ناژمێردرێ.
له
كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌و پلێنۆمه‌دا كاك عه‌بدوڵڵا كۆنه‌پۆشی،
سه‌ره‌ڕای داوای زۆری هه‌موو هاوڕێیان، جه‌له‌سه‌ی به‌جێ هێشت،
به‌ڵام هیچ چه‌شنه شه‌ڕ و لێكدان و پێكدادانێك رووی نه‌داوه و ئه‌م
هه‌واڵه به‌ته‌واوی ناڕاست و بێ‌بنه‌مایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌فتاری ناشایست و
به‌دوور له زه‌وابیت و پڕه‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تیی كۆمه‌ڵه كه
دوێنێ شه‌و كردبوویان، له‌وانه ته‌قه كردنی بێجێ و بریندار كردنی
پێشمه‌رگه‌یه‌كی تازه چه‌كداربوو به‌ناوی حه‌مید مورته‌زازاده كه
برینه‌كه‌ی سووكه، ئه‌مڕۆ له ریزی پێشمه‌رگه كۆمه‌ڵه ده‌ركراون.
له‌كۆتاییدا پێویسته بوترێ كه به‌داخه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه
كه هه‌واڵی ناڕاست و ناده‌قیق و چه‌واشه‌كراو له به‌عزێك له
سایته‌كانه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر پرسیارێكیان
له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردبێت و له راستی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوی
ده‌كه‌نه‌وه دڵنیا بووبێتن كه ئه‌مه‌ش له فه‌رهه‌نگی میدیا و
چاپه‌مه‌نی شارستانیانه و راستگۆوه به‌دووره.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
25ی
خاكه‌لێوه‌ی 1387ی هه‌تاوی، رێكه‌وتی 13ی ئاپریلی 2008
|