|
راگه‌یاندنی
ژماره 2ی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینتێرنێت
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده‌و هه‌واڵی ناڕاست له سه‌ر
ئاڵۆزی‌و كێشه له نێو ئۆردوگاكانی كۆمه‌ڵه بڵاوبووه‌ته‌وه. به‌م
جۆره راده‌گه‌یه‌نین كه له رۆژانی رابردوودا‌و پاش ئه‌و رووداوه‌ی
كه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی پێشووی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه
بڵاوكرایه‌وه، هیچ چه‌شنه ئاڵۆزییه‌ك نه‌هاتۆته ئاراوه. ئه‌و
هه‌واڵه ناڕاستانه‌ی كه له‌سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی ئینتێرنێتی
سه‌باره‌ت به ئاڵۆزی نێو ئۆردووگاكان بڵاو كراوته‌وه، له‌راستی به
دورن‌و بڵاوكردنه‌وی ئه‌م چه‌شنه هه‌واڵانه جگه له چه‌واشه‌كاری‌و
پێكهێنانی نیگه‌رانی له نێو خه‌ڵكی كوردستان، هیچ ئاكامێكی دیكه‌ی لێ
ناكه‌وێته‌وه.
ئێمه خۆمان به به‌رپرس ده‌زانین كه هه‌رچه‌شنه رووادوێك راسته‌وخۆ
و راستگۆیانه به ئاگاداری خه‌ڵك بگه‌یه‌نین. هاوكات بیروڕای گشتی
ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌زگا ئیتلاعاتییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له
بواری راگه‌یاندنیشدا، ده‌توانن چه‌واشه‌كاری بكه‌ن‌و له
ده‌ستێوه‌ردانیدا رۆڵیان هه‌بێت.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
15\4\2008
|