|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
مه‌رگی كاك سه‌ید ره‌شیدی پیرخزری
به پێی هه‌واڵێك له ناوچه‌ی مه‌ریوانه‌وه،
ئاگاداركراین كه به داخه‌وه كاك سه‌ید ره‌شیدی پیرخزری باوكی
هاوڕێیانی گیانی به‌ختكردوو، شه‌هید حسێن‌و شه‌هید ئه‌حمه‌دی پیرخزری
چه‌ند رۆژ له‌وه پێش ماڵئاوایی له ژیان كردووه. كاك سه‌ید ره‌شیدی
پیرخزری سالاَنێكی
زۆر پشتیوانی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌و ئارمانه به‌رزه‌كانی له
ناوچه‌ی مه‌ریوان كرد‌و یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه خۆشه‌ویسته‌كانی
ناوچه‌ی مه‌ریوان بوو، هه‌ربۆیه له‌م رێگه‌دا دوو كوری فیداكار‌و
قاره‌مانی خۆی واته شه‌هید ئه‌حمه‌د‌و شه‌هید حسێنی پیرزخزری پێشكه‌ش
به شۆڕشی كوردستان له پێناو ئارمانه به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا كرد.
ئێمه وێڕای ده‌ربڕینی داخ و په‌ژاره‌ی خۆمان له
بیستنی ئه‌م هه‌واڵه، سه‌ره‌خوشی له بنه‌ماڵه كاك سه‌ید ره‌شیدی
پیررخزری و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ناوچه‌ی مه‌ریوان ده‌كه‌ین‌و خۆمان به
هاوخه‌میان ده‌زانین.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
17ی گولاَنی
1387ی هه‌تاوی
|