|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
كوژرانی كاوه عه‌زیزپوور لاوی تێكۆشه‌ری كورد له مهاباد
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه، رۆژی
هه‌ینی
16-5-2008،
لاوێكی تێكۆشه‌ری كورد به ناوی كاوه عزیزپوور ته‌مه‌ن
25
ساڵ خه‌ڵكی ئاوایی دریازێی ناوچه‌ی مهاباد كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه
به تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان
له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌رو له زیندانه‌كانی ورمێ
و مهاباد له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارادا بوو، له بیمارستانی شاری
مهاباد به‌داخه‌وه گیانی له ده‌ست داوه. كاوه ماوه‌یه‌ك بوو به
هۆی خراپی باری جه‌سته‌یی و گوشاری ئه‌شكه‌نجه له بیمارستانی مهاباد
له ژێر چاوه‌دێری پزیشكیدا بووه.
سیاسه‌تی قێزه‌ونی كوشتاری لاوانی تێكۆشه‌ری كوردستان له زیندانه‌كانی
ئیتلاعات‌و سپای پاسداران، له چه‌ند مانگی رابردوودا، له لایه‌ن
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه، خێراییه‌كی زورتری به
خۆوه‌بینیوه وگوشارێكی قورستریان خستۆته سه‌ر چالاكانی بواره
جۆربه‌جۆره‌كانی نێو كوردستان.
كۆمه‌ڵه جه‌نایه‌تی دژه ئینسانی كوشتنی كاوه عه‌زیزپور، لاوی
تێكۆشه‌ری مهابادی له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم به توندی
مه‌حكووم ده‌كات‌و هاوكات، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كاك
كاوه‌ی عه‌زیزپوور و هه‌موو هاوڕێیان‌و سه‌رجه‌م چالاكانی سیاسی ده‌كات
و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.
بێگومان نه ئه‌شكه‌نجه‌و زیندان‌و ئیعدام‌و كوشتاری چالاكانی سیاسی و
بواره‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵسوڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كوردستان له لایه‌ن
جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامییه‌وه، ناتوانێ بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی كوردستان بشكێنێت‌و خه‌ڵك چاوترسێن بكات.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
17-5-2008
|