|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
ده‌سگیری به‌هایییه‌كان له ئێران
له رۆژانی رابردوودا هه‌واڵی ده‌سگیری 6كه‌س له
رێبه‌رانی كۆمیته‌ی حه‌وت كه‌سی رێبه‌ریی كۆمه‌ڵگای به‌هاییه‌كانی
ئێران، بۆته یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان.
غوڵامحوسێنی ئیلهام، وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت، هۆكاری ده‌سگیر كردنی
به‌هاییه‌كانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ هه‌وڵدان به دژی ئه‌منییه‌تی
میللی‌و دژایه‌تی كردنی نیزام. ده‌زگای قه‌زایی هه‌تا ئێستاش له‌م
بابه‌ته‌وه به ره‌سمی هیچ راگه‌یاندنێكی ئاشكرایان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت له لایه‌كی دیكه‌وه رایگه‌یاندووه كه
به‌هاییه‌كان هاوكاریی ئیسرائیلییان كردووه‌و به كرده‌وه جاسووسی
ئه‌وان بوون.
به‌هاییه‌كان وه‌ك یه‌كێك له كه‌مینه ئایینیه‌كان، ئێستا به تاوانی
جاسووسی بۆ ئیسرائیل و چالاكی دژی ئه‌منییه‌تی میللی له ژێر
ئه‌شكه‌نجه‌و گوشار له نێو زینداندان. هه‌موان ده‌زانن ئه‌مه
پیلانێكی ئاشكرایه كه هه‌رجاره‌و بیرجیاوازان‌و باوه‌رجیاوازانی نێو
كۆمه‌ڵگای ئێران به سێنارێو و پیلانێك په‌روه‌نده سازیان بۆده‌كرێت
و زه‌مینه‌ی سه‌ركوتی یه‌كجاره‌كی یان لانیكه‌م ده‌رپه‌ڕه‌اندن و
پڕژوبڵاو كردنیان له كۆمه‌لگا پێك ده‌هێنرێت. سه‌رزه‌مینی پان و
به‌رینی ئێران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ئاخونده
كۆنه‌په‌رسته‌كانه‌وه كراوه‌ته زیندانێكی گه‌وره بۆ باوه‌ڕه
جیاوازه‌كان‌و بیرۆكه فره‌چه‌شنه‌كان. ئازادی له‌م وڵاته‌دا رۆژانه
هه‌زاران جار له‌دار ده‌درێت‌و ئه‌سپه‌رده‌ی خاك ده‌كرێت. داسه‌پاندنی
ئارامشی گۆڕستانی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران له‌رێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی
تایبه‌تیترین بواری ژیانی تاكه‌كانی كۆمهڵگاو هه‌ڵسوكه‌وتی
كۆنه‌په‌رستانه له‌م بابه‌ته‌وه، به‌شێك له ستراتێژی چه‌ندین ساڵه‌ی
كۆماری ئیسلامییه.
بێگومان، باوه‌ری جیاواز، ئازادی ئایینه‌كان‌و هه‌روه‌ها ئازادیی بێ
ئایینیش، سه‌ره‌كیترین مافی تاكه‌كانی كۆمهڵگاو سه‌ره‌كترین بنه‌مای
دێمۆكراسی راسته‌قینه‌یه له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك. ئه‌وه‌ی كۆماری
ئیسلامی وه‌ك نوێنه‌ری فاشیزمی ئیسلامی له ناوچه‌كه‌و له نێو
كۆمه‌ڵگای ئێران به دژی باوه‌ره جیاوازه‌كان و له‌وانه به‌هاییه‌كان
ده‌یكات، پتر له‌وه‌ی لایه‌نی باوه‌ری هه‌بێت بۆی، زیاتر لایه‌نی كه‌ڵك
ئاوه‌ژوو وه‌رگرتنی سیاسی‌و پیلانگێڕانه‌یه له هاوكێشه‌كانی
ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی وه‌ك ئیسرائیل بۆ ئاژاوه نانه‌وه‌ی
هه‌رچی زیاتر.
كۆمه‌ڵه
وێڕای مه‌حكووم كردنی ده‌سگیریی رێبه‌رانی كۆمه‌ڵگای به‌هاییه‌كانی
ئێران، خوازیاری گوشارێكی هه‌رچی زیاتری جیهانی بۆ ئیعتراز به‌م
درێژه‌دانه‌ی كۆماری ئیسلامی به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن
رێكخراوه‌كانی دیفاع له مافی مرۆڤ له جیهانه.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
21-5-2008
به‌رانبه‌ر به 1ی جۆزه‌ردانی 87
|