|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی
دانشتنی دوو قۆڵی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و
هه‌یئه‌تێکی حیزبی سوسیال دیمۆکراتی سوئید
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه
24ی
مه‌ی هه‌یئه‌تێكی حیزبی سوسیال دیمۆكراتی سوئید پێكهاتوو له
به‌ڕێزان كڵاس نۆرمارك (سكرتێری سیاسی شورای شاری ستۆكهۆڵم)، كڵاس
وینبه‌رگ (نوێنه‌ری یه‌كه‌م و سكرتێری رێكخراوی یۆتۆبۆری حیزبی
سۆسیال دیمۆكراتی سوئید) ره‌زا تالبی (ئه‌ندامی شورای شاری یۆتۆبۆری
و به‌رپرسی ئا.بی.ئێف واته رێكخراوه دیمۆكراتیكه‌كان له ئۆستانی
یۆتۆبۆری) و چه‌ند سیاسه‌تمه‌داری كوردی دانیشتووی ئۆرووپا، سه‌ردانی
باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یان كرد و به گه‌رمی له لایه‌ن
به‌ڕێزان عه‌بدوڵڵا مۆهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه و ماجید پاشایی
و ئه‌نه‌وه‌ر مۆحه‌مه‌دی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌وه
پێشوازیان لێكرا.
له‌م دیداره‌دا بارودۆخی ئێران و كوردستان و ناوچه‌كه
تاووتوێ كرا و راوبۆچوونه‌كانی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به گرینگ‌ترین
كێشه‌كانی ئێستا بۆ هه‌یئه‌تی حیزبی سوسیال دیمۆكراتی سوید روون
كرایه‌وه.هه‌ر وه‌ها هه‌ردوولا له سه‌ر پێوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵه و
حیزبی سوسیال دیمۆكراتی سوید و چۆنیه‌تی پته‌وتركردنی، ئاڵوگۆڕی
بیروڕایان كرد. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌قێكی بیروباوه‌ڕ و
به‌رنامه‌كانی حیزبی سوسیال دیمۆكراتی سوئید كه به تازه‌یی
وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی كوردی،پێشكه‌ش به هاوڕی عه‌بدۆڵڵا
مۆهته‌دی كرا و به دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه تێروته‌سه‌له‌دا
میوانه‌كان له لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌وه به‌ڕێ‌كران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
25/5/2008 |