|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
وحیزبی دێمۆكراتی كوردستان
له سه‌ر بانگهێشتی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌مه
رێكه‌وتی 3
جۆزه‌ردانی
1387
به‌رامبه‌ر به 25/5/2008ی
زایینی، وه‌فدی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران به سه‌رپه‌رشتی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری گشتیی
كۆمه‌ڵه، به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌ییشتنه باره‌گای ناوه‌ندی حیزب
له كۆیه و له لایه‌ن به‌ڕێزان كاك خالید عه‌زیزی وته‌بێژی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و كاك كه‌ماڵی كه‌ریمی جێگری سیاسی سكرتێری
گشتی، كاك حه‌سه‌ن قادرزاده و كاك قادر وریا ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری
سیاسی و كاك عۆمه‌ر باڵه‌كی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی
دێمۆكراتی كوردستانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنه‌كه‌دا بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه و ئێران به گشتی و
كوردستان به تایبه‌تی درانه‌به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. له درێژه‌دا
ئه‌ركه هه‌نووكه‌یی و گرینگه‌كانی بزوونته‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی
گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران تاووتوێ كرا و هه‌روه‌ها هه‌دوولا
هاوكاری نزیكی هه‌رچی زیاتری نێوان حیزبه كوردستانیه‌كانیان به
پێویست زانی و له سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌و جۆره په‌ێوه‌ندیانه له
داهاتوودا جه‌ختیان كرده‌وه.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا كه
3كاتژمێری
خایاند، هه‌دوولا ره‌زامه‌ندی و خۆشحاڵی خۆیانیان له باسه‌كان
ده‌بڕی و وه‌فدی كۆمه‌ڵه له كه‌ش وهه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا له
لایه‌ن حیزبی دێمۆكراتی كوردستانه‌وه به‌ڕێ كرانه‌وه.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
26/5/2008
|