|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به گیان له ده‌ستدانی سێ كه‌س له مه‌ریوان
له رۆژانی رابردوودا هه‌واڵێك بڵاوبووه‌وه كه به
گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه له سه‌عاتی
3تا
4ی
به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه،
8ی
جۆزه‌ردان سێ كه‌س به ناوه‌كانی "جه‌میل بامزه‌ڕ" ، "ئاسۆ میرزایی
ناسراو به هه‌ڵۆ" و "شۆعه‌یب به‌هرامی" له شاری مه‌ریوان
كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی به‌كرێگیراوانی رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی
كۆماری ئیسلامی و گیانیان له ده‌ستداوه.
ئێمه به‌و بۆنه‌وه پڕبه‌دڵ هاوخه‌می خۆمان به بنه‌ماڵه و كه‌س
وكاری ئه‌و گیانبه‌ختكردوانه‌وه و هه‌روه‌ها به خه‌ڵكی ناوچه‌ی
مه‌ریوان راده‌گه‌یه‌نین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.
بێگومان ئه‌م جینایه‌ته و باقی تاوانه‌كانی رژیم و به‌كرێگیراوانی،
له بیری خه‌ڵك ناچێته‌وه و بێ‌سزا نامێنێته‌وه. به‌شداری فراوان و
گه‌رم وگوڕی خه‌ڵك له پرسه وسه‌رخۆشیه‌كه‌یاندا باشترین به‌ڵگه‌یه
بۆ مه‌حكوومكردنی
رژیمی تاوانباری كۆماری ئیسلامی ئێران. شایانی باسه له
راگه‌یاندنی پێشووی سكرتاریه‌تدا كه به‌م بۆنه‌وه بڵاومان
كرده‌وه، ئاماژه‌مان پێكردوه كه چوونه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه به پێی
به‌رنامه و مه‌ئمووریه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه نه‌بووه.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
5\6\2008
|