|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به
دیداری سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی دێمۆكراتی كوردستان
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی
23ی
جۆزه‌ردان به‌رامبه‌ر به
12ی
ژوئه‌ن، هه‌یئه‌تێكی یه‌كێتیی دێمۆكراتی كوردستان كه پێكهاتبوون
له به‌ڕێزان: عوسمان جه‌عفه‌ری سكرتێری گشتی و یۆسف حاته‌می،
موحسین باوه‌جانی زه‌كه‌ریا محه‌مه‌دی ئه‌ندامانی كۆردیناسیۆن،
له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه سه‌ردانی باره‌گای
ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌یان كرد و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی
و كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه به سه‌رپه‌رشتیی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا
موهته‌دی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه پێشوازیان لێكرا.
له‌و دانیشتنه‌دا بارودۆخی كوردستان و ئێران و ناوچه و پرسه
گرینگه‌كانی ئێستا و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه راشكاوانه و
به‌ته‌سه‌لی تاووتوێ كران و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر كرا. له‌و
دیداره‌دا هه‌روه‌ها پێوه‌ندی دوولایه‌نه به‌وردی درایه به‌ر باس و
پێویستیی پته‌وتر كردنی هاوكاری و نزیكی له نێوان هه‌ردوو لا
ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
له كۆتایی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی
دۆستانه و گه‌رم و گوڕدا به‌ڕێو چوو، میوانه به‌ڕێزه‌كان له‌لایه‌ن
هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌وه به‌گه‌رمی به‌ڕێ كران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
13-6-2008
|