|
راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە دەربارەی
سەپاندنی سزای ئیعدام بە سەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان
بە پێی هەواڵەکان لە چەند رۆژی رابردوودا، سەپاندنی سزای ئیعدام بە
سەر چالاکانی سیاسیء مەدەنی لە کوردستان، چۆتە ئاستێکی دیکەوە. "فەرزاد
کەمانگەر" موعەلیمی کامیارانی، "ئەنوەر حسێن پەناهی" چالاکی فەرهەنگی
"فەرهاد وەکیلیء عەلی حەیدەریان" بە تاوانی موحاربەو هەوڵدان دژی
ئەمنییەتی میللی، سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە. کۆڕۆکۆمەڵء رێکخراوە
مرۆڤدۆستەکان، هەڵسوراوانی مافی مرۆڤ ء چالاکانی سیاسی ء مەدەنی،
شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتیء کەمپەینی هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای
ئێعدامی ناوبراوانیان لەدژی ئەم پێشێلکارییەی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری
ئیسلامییەوە وەگەڕ خستۆە.
ئەگەرچی ساڵانێکی زۆرە ئیعدامی سیاسیی وەک سزایەکی نائینسانی بە
بڕوبیاونوی جیاوازەوە لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمء دامودەزگا
ئەمنییەتییەکانیەوە وەک بەشێک لە پڕۆژەی سەرکوت لە کوردستان بەڕێوە
دەچێت، بەڵام لەمانگەکانی رابردوودا شەپۆلێکی دیکە لە سەرکوتء بەتایبەت
سەپاندنی سزای ئیعدام بەسەر چالاکانی مەدەنیء سیاسی لە کوردستان دەستی
پێکردوە. پەروەندە سازی و پیلانگێڕی و تاوان داتاشین، نێوەڕۆکء
پاڵنەری سەرەکی سەرجەم ئەم حوکمانەی لەخۆگرتووە.
کۆمەڵە وێڕای مەحکووم کردنی سزای دژە ئینسانی ئیعدام بۆ ئەم چەند
چالاکە مەدەنییەء هەروەها وێڕای هاودەنگی لەگەڵ کەمپەینی نێونەتەوەیی
دژایەتی لەگەڵ ئەم پێشێلکارییەی مافی مرۆڤ، خوازیاری هەڵوەشاندەوەی ئەم
سزایانەء ئازادنی ناوبراوانە و لە خەبات و کەمپەین بۆ ئازادى ئەوان
بەگەرمى پشتیوانى دەکا.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
28ی پووشپەری 87
19ی ژوئیەی 2008 |