|
راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە دەربارەی
دەست بەسەر
کردنی دەیان کەس لە بۆکان
بەپێی ئەو هەواڵاانەی بە دەستمان گەیشتووە، لەهەفتەی رابردوودا، دەزگا
سەرکوتگەرەکانی رژیم بە بیانووی مانگرتنی خەڵک لە چەند شارێکی کوردستان
و داخستنى دوکان و بازار لەو شارە بە بۆنەى ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور
عەبدواڵرەحمانی قاسملو، دەیان کەس لە شاری بۆکان دەستگیر یان دەست
بەسەر کراون و کەوتونەتە ژێر گوشاری بێ بەزەییانەی هێزە
ئەمنییەتییەکان.
کۆمەڵە ئەو دەسگیریانە بە توندی مەحکوم دەکاتء خوازیاری ئازادی هەرچی
زووتری ئەوانە. بێگومان شەپۆلی سەرکوت و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە
کوردستان و لە هەموو ئێران ریسوایى هەرچى زۆرترى رژیمى کۆنەپەرستى
کۆمارى ئیسلامى لە ئاستی جیهانیدا بەدواوە دەبێت و پێویستە گوشارێکى
نێونەتەوەیی هەمەلایەنەتر بەدژى شەپۆلى ئیعدام و دەستگیرى سەرەرۆیانە
بخرێتەسەر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
28ی پووشپەڕی 87
18ی ژوئییەی 2008
|