|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به
دیداری پارتی دیمۆکراتی پێشڤه‌رۆی کورد له سووریه و کۆمه‌ڵه
دوانیوه‌رۆی
رۆژی شه‌ممه 12گه‌لاوێژی 1387ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر به
2ئۆگۆستی2008ی زایینی هه‌یئه‌تێكی پارتی دیمۆكراتی پێشڤه‌رۆی
كورد له سووریه كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان دوكتۆر سه‌لاح ده‌روێش و
كاك عه‌لی شه‌مدین به دیدارێك سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه‌یان كرد. له‌م دیداره‌دا وه‌فدی میوان له لایه‌ن هه‌یئه‌تی
رێبه‌ری كۆمه‌ڵه‌وه كه پێكهاتبوو له هاوڕێیان عه‌بدۆڵلا مۆهته‌دی
سكرتێری گشتی و فارۆق بابامیری و به‌همه‌ن عه‌لی‌یار ئه‌ندامانی
ده‌فته‌ری سیاسی و ساڵح شه‌ریفی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیه‌وه
به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له‌م دانیشتنه‌دا بارودۆخی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی كوردستان به گشتی و
پرسی كورد له سوورییه و ئێران به تاێبه‌تی درانه به‌ر باس و
لێكولینه‌وه، هه‌ر وه‌ها هاوكاری و ته‌بایی هه‌ر چی زیاتری حێزبه
كوردستانیه‌كانیان به قازانجی بزوتنه‌وه‌ی گه‌ڵی كورد زانی وله سه‌ر
پێوه‌ندی و هاوكاری هه‌ر چی زیاتری هه‌ردوولا پێداگرییان كرد.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
2/8/2008 |