|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
سه‌ردانی هه‌یئه‌تی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان له كۆمه‌ڵه
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی
17ی
گه‌لاوێژی
1378ی
هه‌تاوی هه‌یئه‌تێكی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی
به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن ره‌ستگار ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب و
پێكهاتوو له به‌ڕێزان كاك مسته‌فا مه‌ولوودی و كاك قادر وریا
ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی، كاك كه‌ریم مه‌هده‌وی ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی وكاك سمایل بازیار، بۆ دیدارێكی ره‌سمی
سه‌ردانی بنكه‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌یان كرد.
ئه‌و دیداره له درێژه‌ی پێوه‌ندی سیاسی و دۆستانه‌ی نێوان حیزبی
دیمۆكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌دا به‌ڕێوه چوو. له‌و دانیشتنه‌دا
ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتووی سیاسیی ئێران و مه‌سه‌له‌ی هاوكاری هێزه
سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران درایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پته‌وتركردن و درێژه‌دان به پێوه‌ندی دۆستانه‌ی
هه‌ردوولا، پێداگری كرایه‌وه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، میوانه‌كان له لایه‌ن هه‌یئه‌تی
كۆمه‌ڵه‌وه كه له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و كۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه پێكهاتبوو وله‌لایه‌ن سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌وه
سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، به گه‌رمی به‌ڕێ كران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
18ی
گه‌لاوێژی
1387ی
هه‌تاوی
به‌رابه‌ر به 8ی ئاگۆستی 2008ی زایینی
|