|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
سه‌ردانی سه‌رۆكی رێكخراوی بانگه‌وازی ژێنێڤ
بۆ باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی
4ی
ئاگۆستی
2008
هه‌یئه‌تێكی رێكخراوی "بانگه‌اوزی ژێنێڤ" (جێنێڤا) كه پێكهاتبوو
له به‌ڕێز خانمی "ئیلیزابێت دێكری وارنێر" سه‌رۆكی ئه‌م
رێكخراوه‌یه و به‌ڕێز "مه‌همه‌ت به‌ڵچی" به‌رپرسی به‌رنامه‌كان،
سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان
كاك عه‌بدۆللا مۆهته‌دی سكرتێر و فارۆقی بابامیری ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
بانگه‌وازی ژێنێڤ رێكخراوێكی ناده‌وڵه‌تیه كه له لایه‌ن
یه‌كیه‌تی ئۆرووپاو رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه
به‌ڕه‌سمی ناسراوه و پشتیوانی لێده‌كرێ. ئامانجی ئه‌م رێكخراوه
قه‌ده‌غه‌كردن و نه‌هێشتنی مینی دژه‌نه‌فه‌ر و هاندانی هه‌موو هێزه
چه‌كداره ناده‌وڵه‌تیه‌كانی جیهانه بۆ په‌یوه‌ست بوون به
رێككه‌وتننامه‌ی ئۆتاوا سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی مینی
دژه‌نه‌فه‌ر. ئه‌م رێكخراوه‌یه هه‌روه‌ها له پێناو نه‌هێشتنی
چه‌كداركردنی مندالان و نه‌هێشتنی توندووتیژی له‌دژی ژنان
كارده‌كات.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له سه‌ر مێژووی كۆمه‌ڵه و ئامانج و
سیاسه‌ته‌كانی، بارودۆخی كوردی ئێران و ناوچه‌كه، پێشێلكاریه‌كانی
مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه و هه‌وه‌ها پێویستیی
گوشارخستنه‌سه‌ر ئه‌و رژیمه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له مینڕێژكردنی
كوردستان هه‌ڵبگرێ و به‌گشتی مینی دژه‌نه‌فه‌ر قه‌ده‌غه‌بكات،
قسه‌وباس كرا و چۆنیه‌تی هاوكاری له‌و بووارانه‌دا درایه‌به‌ر باس.
به‌رپرسانی رێكخراوی "بانگه‌وازی ژێنێڤ" پاش كۆبوونه‌وه‌ی
تێروته‌سه‌ل تێگه‌ییشتن له بارودۆخی كوردستان و دانی‌به‌ڵێنی
هاوكاری له چه‌ندین بوواردا له لایه‌ن به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌وه
به‌ڕێكران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
6ی
ئاگۆستی
2008
|