|
راگەیاندنى سکرتاریەتى کۆمەڵە
دەربارەى سەردانى پارتى چەپى کورد لە سورییە
ڕۆژى
هەینى رێکەوتى
22ى
ئاگۆستى
2008ى
زایینى بەرامبەر یەکى خەرمانانى
1387ی
هەتاوى وەڤدێکى پارتى چەپى کورد لە سورییە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
ساڵح گەدۆ جێگرى سکرتێر، یوسف دێبۆ، ئەندامى مەکتەبى سیاسى، شەڵالڕ
گەدۆ و حەسەن عەلى ئەندامانى سەرکردایەتى و فەتحۆڵڵا حۆسەینى بەرپرسى
راگەیاندنى پارتى چەپى کورد لە سورییە، بە مەبەستى دیدارێکى دۆستانە
سەردانى بنکەى ناوەندى کۆمەڵەیان کرد و لە لایەن هەیئەتێک لە ئەندامانى
دەفتەرى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى بە سەرپەرستى بەڕێز هاوڕێ عەبدۆلڵا
مۆهتەدى سکرتێرى گشتى کۆمەڵەوە پێشوازیان لێکرا.
لەم دیدارەدا بارودۆخى سیاسى و دوایین گوڕانگارییەکانى ناوچەکە بە گشتى
و پرسى کورد لە ئێران و سورییە بە تایبەتى خرانە بەر باس و لێکدانەوە و
گفتوگۆیان لە سەر کرا. هەروەها هەردوولا بۆ گەشەى زیاتر و بەهێزبوونى
بزووتنەوەى گەلى کورد، نزیکایەتى و هاودەنگى حیزبە کوردستانیەکانیان بە
پێویست زانى و لە سەر پەرەپێدانى وپتەوترکردنى نێوانیان پێداگریان
کردەوە. لە کۆتایى دیدارەکەدا کە چەند کاتژمێرى خایاند هەیئەتى میوان،
لە کەش وهەوایەکى دۆستانەدا بەڕێکران.
سکرتاریەتى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران
2008-08-22
|