|
راگەیاندنى سکرتاریەتى کۆمەڵە سەبارەت بە سەردانى حیزبى زەحمەتکێشانى
کوردستان
رۆژى یەکشەممە رێکەوتى
31ى
ئاگۆستى
2008ى
زایینى بەرامبەر بە
10ى
خەرمانانى
1387ی
هەتاوى هەیئەتێکى حیزبى زەحمەتکێشانى کوردستانى عێراق بە سەرۆکایەتى
بەڕێز کاک قادر عەزیز، سکرتێرى گشتى ئەو حیزبە سەردانى بنکەى ناوەندى
کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێرانیان کرد و لە لایەن
هەیئەتێک پێکهاتوو لە کۆمیتەى ناوەندى بە سەرپەرشتى کاک عەبدۆلڵا
مۆهتەدى سکرتێرى گشتى کۆمەڵەوە پێشوازیان لێکرا. لەم دیدارەدا بارودۆخى
ناوچەکە بە گشتى و پرسە گرینگە و هەنووکەییەکانى ئەم قۆناغە لە
بزووتنەوەى گەلى کورد بە تایبەتى درانە بەرباس و گفتوگۆیان لە سەر کرا
و هەردوولا را و هەڵوێستى خۆیان لە سەر مەسەلە جۆراوجۆرەکان بە
ئاگادارى یەکتر گەیاند.
لە کۆتایى ئەم دیدارەدا کە چەند کاتژمێرى خایاند هەیئەتى میوان لە کەش
و هەوایەکى دۆستانەدا بەڕێکران.
سکرتاریەتى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران
3182008
|