كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
سكرتاریه‌ت

Komala Party- Iranian Kurdistan
Secretariat

      

راگەیاندنى سکرتاریەتى کۆمەڵە سەبارەت بە

مەرگى حاجى عەلى ئیسماعیلى، ناسراو بە "عەلى حاجى رەشید کێلەکەوو"

 

بە گوێرەى ئەو هەواڵانەى کە لە شارى دیواندەرە بە دەستمان گەییشتوون ئەمڕۆ 12ى خەرمانانى 1387ى هەتاوى حاجى عەلى ئیسماعیلى خەڵکى ئاوایى کێلەکەووی هەوەتوو سەربە شارى دیواندەره‌، کەسایەتیى ناسراو و خۆشەویست و تێکۆشەر، باوکى پێشمەرگەى شەهیدى کۆمەڵە "عۆمەر ئیسماعیلى" بە هۆى نەخۆشیەوه‌، دڵى لە لێدانکەوت و بۆ هەمیشە مالئاوایى لە ژیان کرد.

ئێمە بەم بۆنەیەوە پڕبەدلڕ سەرخۆشى خۆمان ئاراستەى بنەماڵە و خزم و سەرجەم دۆستانى حاجى - عەلى و هەروەها خەڵکى ناوچەکە دەکەین و دڵنیاین کە خەڵکى وشیار و تێکۆشەرى کوردستان قەدرى کەسایەتیە پاک و چاکەکانى خۆیان دەزانن و رێزى شیاوى لێدەگرن.

 

 

سکرتاریەتى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران

12ى خەرمانانى 1387 بەرابەر بە 2 سیپتامبرى 2008

© Komala 2008