كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
سكرتاریه‌ت

Komala Party- Iranian Kurdistan
Secretariat

     

راگەیاندنى سکرتاریەتى کۆمەڵە سەبارەت بە

دانیشتنى کۆمەڵە و پارتى ئازادى کوردستان

 

 رۆژى چوارشەممە رێکەوتى 13ى خەرمانانى 1387ى هەتاوى بەرابەر بە 3ى سیپتامبری 2008ى زایینى، هەیئەتێکى کۆمەڵە پێکهاتوو لە هاوڕێیان عەبدڵڵا مۆهتەدى سکرتێرى گشتى و ئەنوەر مۆحەممەدى ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى کۆمەڵە بە سەردانێکى دۆستانە گەییشتنە بنکەى ناوەندى پارتى ئازادى کوردستان و لە لایەن بەڕێز حۆسەین یەزدانپەنا،جێگرى سکرتێر و شەمالڕ پیران ئەندامى کوردیناتۆر و کاک عەبدوڵڵا ئەندامى مەجلیس و بەرپرسى نیزامى ئەو حیزبەوە پێشوازیان لێکرا.

لەم دیدارەدا بارودۆخى ئێستاى ناوچەکە و هەلومەرجى بزووتنەوەى گەلى کورد لە کوردستانى ئێران و پێوەندى نێوان حیزبە کوردستانیەکان خرانە بەر باس و گفتوگۆیان لەسەر کرا و هەر دوولا نزیکایەتى و هاوکارى هەرچى زیاترى هێزە کوردستانیەکانیان بە پێویست زانى و جە ختیان لەسەر کردەوە.لە کۆتایى ئەم دیدارەدا هەیئەتى میوان لە لایەن هەیئەتى پارتى ئازادیە بەڕێکران.

 

 

سکرتاریەتى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران

2008-09-07

 

© Komala 2008