حزب کومه‌له‌ کردستان ایران
دبیرخانه‌

Komala Party- Iranian Kurdistan 
Secretariat

راگەیاندنى سکرتاریەتى کۆمەڵە

سەبارەت دیدارى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران و کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران

 

رۆژى یەکشەممە رێکەوتى 17ى خەرمانانى 1387ى هەتاوى بەرابەر بە 7ی سیپتامبرى 2008ى زایینى، هەیئەتێکى کۆمەڵە بە سەرپەرشتى هاوڕێ عەبدۆڵڵا مۆهتەدى سکرتێرى گشتى بەمەبەستى سەردان گەییشتە بنکەى ناوەندى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران، و لە لایەن بەڕێزان کاک باباشێخ حۆسەینى سکرتێرى گشتى و بێهروزى ئەردەڵان، محەممەد محەممەدى ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى و عەلى بەهرامى و بەختیار عەزیزى راوێژکارانى کۆمیتەى ناوەندى ئەو حیزبەوە پێشوازیان لێکرا.

لەم دیدارەدا، بارودۆخى سیاسى ناوچەکە بە گشتى و پرسى کورد بە تایبەتى درانەبەرباس و گفتوگۆیان لەسەر کرا و هەردوولا راوبۆچوونى خۆیانیان روونکردەوە و هەروەها لە سەر پێوەندى ونزیکایەتى هەرچى زیاترى حیزبە کوردستانیەکان لەم قۆناغەى خەباتى بزووتنەوەى گەلى کورددا تەئکیدیان کردەوە و ئامادەیى خۆیانیان بۆ پەرەپێدان و پتەوترکردنى یەکڕیزى هەرچى زیاتر دەربڕى.

لە کۆتایى دیدارەکەدا هەیئەتى نۆێنەراتى کۆمەڵە لە کەشوهەوایەکى دۆستانەدا، بنکەى سازمانى خەباتەوە کوردسانیان بەجێ‌هێشت.

 

 

سکرتاریەتى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران

8/9/2008

 

© Komala 2008