|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به نووسراوه‌یه‌كی كاك ناسری ره‌زازی
له‌م رۆژانه‌دا نووسراوه‌یه‌ك له لایه‌ن كاك ناسری ره‌زازییه‌وه
له‌سه‌ر یه‌كێك له سایته ئینه‌ته‌رنێتییه‌كان بڵاو بۆته‌وه كه
قسه‌ی ناڕاست و سووك و بێ رێزیی زۆری سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵه
تێدایه. ئه‌مه‌ش له جوابی بابه‌تێكدا نووسراوه كه چه‌ند رۆژ پێشتر
له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به نێوی خوازراو له یه‌كێك له سایته
ئینته‌رنێتییه‌كاندا بڵاو ببووه‌وه.
ئێمه لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه نه ئه‌و نامه‌یه كه به‌ناوی
كوڕی شه‌هیدێكه‌وه نووسراوه هی ره‌هبه‌ریی كۆمه‌ڵه‌یه، نه
نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌ناسین و نه له مه‌به‌سته‌كه‌شی ئاگادارین،
هه‌روه‌كوو باره‌هاش رامان گه‌یاندووه ئه‌و شێوه نامه نووسینه‌مان
به‌ناوی خوازراو پێ باش نییه، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رپرسایه‌تیی نووسینی
ئه‌و نامه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێته ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵه. هه‌ر
كه‌س كه كۆمه‌ڵه بناسێ و له‌وانه كاك ناسریش، باش ده‌زانێ زمانێك
كه ئه‌و بابه‌ته‌ی پێ نووسراوه زمان و فه‌رهه‌نگی ره‌هبه‌ریی
كۆمه‌ڵه بۆ قسه كردن و لێدوان له‌سه‌ر هیچ كه‌س نییه و كۆمه‌ڵه‌ش
ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی هه‌بێ، به راشكاوانه ده‌یكا نه‌ك به نێوی
خوازراو.
بێجگه له‌وانه كاك ناسر بۆ خۆی باش ده‌زانێ كه ئه‌و، له كۆمه‌ڵه
دوور بووبێ یان نزیك، له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك
هه‌میشه رێزی لێ گیراوه. كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و كه ساڵه‌هایه كۆمه‌ڵه
ده‌ناسێ و هه‌ڵسوكه‌وتی دڵسۆزانه و ئامۆژگارانه‌ی كۆمه‌ڵه له گه‌ڵ
خۆی ده‌زانێ، ده‌بوایه بۆ نووسین و بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی وا له
سه‌ر كۆمه‌ڵه زیاتر بیری بكردبایه‌ته‌وه و ئه‌ده‌ب و وه‌فایه‌كی
زۆرتری بنواندبایه.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
29/10/2008 |