|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه
ده‌رباره‌ی دیداری كۆمه‌ڵه و حیزبی دیموكراتی كوردستان
له‌سه‌ر بانگهێشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان، رۆژی پێنج شه‌ممه
14ی
سه‌رماوه‌ز (4ی
دێسامبر) هه‌یئه‌تێكی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به سه‌رپه‌رشتی
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵای موهته‌دی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه سه‌ردانی باره‌گای
ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه‌یان له كۆیه كرد و له لایه‌ن ئه‌ندامانی
ده‌فته‌ری سیاسی و كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیمۆكراته‌وه به
سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز خالید عه‌زیزی وه‌ته‌بێژی كومیته‌ی ناوه‌ندی
پێشوازیان لێكرا.
له‌م دانیشتنه‌دا پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی دوو لایه‌نه و
هه‌ڵبژاردنی باراك ئۆباما وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و پرسی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری، جۆزه‌ردانی ساڵی داهاتووی كۆماری ئیسلامی
ئێران و بارودۆخی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و حیزبه كوردییه‌كان
باس كرا و هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به‌و پرسانه بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌یئه‌تی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان له‌م دانیشنه‌دا بریتی بوون له
به‌ڕێزان: خالید عه‌زیزی وته‌بێژی كومیته‌ی ناوه‌ندی، حه‌سه‌ن
ره‌ستگار، مسته‌فا مه‌ولودی، حه‌سه‌ن قادر زاده و قادر وریا،
ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و ئیبراهیمی ئیبراهیمی ئه‌ندامی كومیته‌ی
ناوه‌ندی، محمه‌د كه‌سرایی و خالید وه‌نه‌وشه، ئه‌ندامانی جێگری
كومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌ڕێز فه‌تاح كاویان، تێكۆشه‌ری دێرینی حیزبی
دیمۆكراتی كوردستان.
هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه‌ش بریتی بوون له به‌ڕێزان، عه‌بدوڵڵا موهته‌دی
سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه، عه‌بدوڵڵا عه‌زیمی، زاگرۆس خوسره‌وی، ساڵح
شه‌ریفی، تاهیر عه‌بدپه‌نا، عه‌بدوڵڵا ئازه‌ربار، ئه‌ندامانی كومیته‌ی
ناوه‌ندی و عه‌لی جه‌واهری ئه‌ندامی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا، هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه له لایه‌ن هه‌یئه‌تی
حیزبی دیمۆكراته‌وه، به له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا به‌ڕێ
كران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
5/12/2008 |