|
ڕاگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی
سه‌بارت به مه‌رگی تێكوشه‌ری دێرین "كاك ئه‌حمه‌د ئازه‌ری"
به‌پێی هه‌والێك كه له شاری بۆكانه‌وه به كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه رۆژی
یه‌كشه‌ممه 25ی سه‌رماوه‌زی 1387 هه‌تاوی كاك "ئه‌حمه‌د ئازه‌ری" له
ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه له شاری بوكان بۆ
هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كر. كاك "ئه‌حمه‌د ئازه‌ری" یه‌كێك له
پێشمه‌رگه‌و تێكوشه‌رانی دێرینی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی دیه‌كانی 40ی
كوردستان ئێران بوو. كه‌سایه‌تی خۆشه‌ویست و جێگای متمانه‌ی خه‌لكی
شار‌و ناوچه‌ی بوكان بوو كه‌تا دواین ساته‌كانی ته‌مه‌نی پشتیوان و
دڵسۆزیی بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد مایه‌وه. هه‌روه‌ها جێگای ئاماژه‌یه
كاك ئه‌حمه‌د باوكی هاورێی پێشمه‌رگه كاك ئه‌سعه‌د ئازه‌ریه. ئیمه
به‌بوونه‌ی كۆچی دوایی كاك "ئه‌حمه‌د ئازه‌ری" سه‌ره‌خوشی خومان
ئاراسته‌ی كه‌سوكاروو به‌نه‌ماڵه‌ی به‌رێزو وخه‌ڵكی ناوچه‌ی بۆكان و
هاوڕێ "ئه‌سعه‌د ئازه‌ری" ده‌كه‌ین و خومان به شه‌ریكی غه‌میان
ده‌زانین.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
|