|
نوێنه‌رانی حیزبه كوردییه‌كانی سوریه سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌یان كرد
دوێنێ یه‌كشه‌ممه
8ی
سه‌رماوه‌ز به‌رابه‌ر به
28ی
دێسامبر به‌ڕێزان كاك عه‌بدولباقی یوسف ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی
یه‌كێتی كورد له سوریه و به‌ڕێز كاك شه‌لال گه‌دۆ ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی حیزبی چه‌پی كورد له سوریه و نوێنه‌ری ئه‌و حیزبه له
هه‌رێمی كوردستانی عێراق سه‌ردانی كۆمیته ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یان كرد.
به‌ڕێزان عه‌دولباقی یوسف و شه‌لال گه‌دۆ له لایه‌ن هه‌یئه‌تێك له
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه كه پێك هاتبوون له به‌ڕێزان كاك
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری گشتی و محه‌مه‌د شافیعی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری
سیاسی و زاگرۆس خسره‌وی و ساڵح شه‌ریفی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه پێشوازیان لێكرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا باسه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆخی بزووتنه‌وه‌ی
كوردستان له هه‌ر دوو كوردستانی سوریه و ئێران و دۆخی حیزبه‌كانی
ئه‌و بزووتنه‌وانه و بارودۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵاتی ئه‌و
ناوچانه، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌سه‌ر ئاڵۆگۆڕ كرا.
له كۆتاییدا به‌ڕێزان عه‌بدولباقی یوسف ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی
حیزبی یه‌كێتی كورد له سوریه و شه‌لال گه‌دۆ ئه‌ندامی سه‌ركرایه‌تی
حیزبی چه‌پی كورد له سوریه له لایه‌ن هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه
به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ كران.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
28ی
دسامبری 2008
|