|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی:
سه‌باره‌ت به دیداری كۆمه‌ڵه و یه‌كیتی دیموكراتی كوردستان
رۆژی سێ شه‌ممه
10ی
به‌فرانبار رێكه‌وتی
30
دێسامبری
2008
هه‌یئه‌تێكی كۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێڕی كوردستانی ئێران له سه‌ر بانگهیشتی
یه‌كیتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و حیزبه‌یان كرد‌و له لایه‌ن
هه‌یئه‌تێ یه‌كێتی دێمۆكراتی كوردستان كه پێك هاتبوون له به‌ڕێزان
عوسمان جه‌عفه‌ری سكرتێری گشتی، محه‌مه‌د خوشچێهره، زه‌كه‌ریا
محه‌مه‌دی، خالید زۆكالاب، موحسن باباجانی و خاتو ماریا كارگر
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌وه، پێشوازییان لێكرا
.
له‌م دیداره‌دا دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و هێرشی ئیسرائیل بۆ
سه‌ر ناوه‌ند و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌تی و سه‌ربازییه‌كانی حه‌ماس له
غه‌زه و پشتیوانی كۆماری ئیسلامی له‌و گرووپه تێرۆریستییه باسیان
لێكرا و هه‌روه‌ها له سه‌ر په‌یوه‌ندی حیزبه كوردستانییه‌كان و
به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه كه هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه كه له‌و دیداره‌دا ئاماده
بوون بریتی بوون له: عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری گشتی، زاگرۆس
خوسره‌وی، ساڵح شه‌ریفی، عه‌بدوڵڵا ئازه‌ربار، ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و عه‌لی جه‌واهێری ئه‌ندمی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
.
له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه له لایه‌ن هه‌یئه‌تی
یه‌كیتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌ڕی كران
.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئیران
30
ی دسامبری
2008
|