|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
روژی چوار شه‌ممه
11ی
به‌فرانبار به‌رامبه‌ر
31ی
دێسامبر
2008
له سه‌ر بانگهێشتی كۆمه‌ڵه، هه‌یئه‌تێك له سه‌ركردایه‌تی سازمانی
خه‌باتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز كاك بابه‌شێخ حوسێنی
سكرتێری گشتی و سه‌ید كامیل نورانی فه‌رد، محمه‌د لاجانی ئه‌ندامانی
كومیته‌ی ناوه‌ندی و عه‌لی به‌هرامی راوێژكاری كومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و
حیزبه له لایه‌ن هه‌یئه‌تێك له كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به
سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی كه پێك هاتبوون له:
محه‌مه‌دی شافیعی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، عه‌بدوڵڵا عه‌زیمی، ساڵح
شه‌ریفی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی جه‌لیل عه‌لیپوور و فارووق
وه‌كیلی ئه‌ندامانی جێگری كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه پیشوازییان لیكرا
.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی حیزبه كوردستانییه‌كانی كوردستانی
ئێران و په‌یوه‌ندی ئه‌و حیزبانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر و هه‌روه‌ها
قۆناغه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان درانه به‌رباس و بیروڕایان
له سه‌ر ئاڵۆگۆڕ كرا.
له كۆتایی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌یئه‌تی سه‌ركردایه‌تی سازمانی
خه‌باتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن هه‌یئه‌تی سه‌ركردایه‌تی
كۆمه‌ڵه‌وه به‌ڕێ كران
.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئیران
31
ی دسامبری
2008
|