|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی
سه‌ردانی شاندی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه له پارتی ئازادیی كوردستان
نیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنج شه‌ممه
8ی
ژانویه‌ی
2009،
شاندێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه كه بریتی بوون له هاوڕێیان عه‌بدوڵلای
موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه، زاگرۆس خوسره‌وی ئه‌ندامی كومیته‌ی
ناوه‌ندی‌و سالارپاشایی‌و عه‌لی جه‌واهیری، ئه‌ندامانی جێگری كومیته‌ی
ناوه‌ندی، له سه‌ردانێكدا گه‌یشتنه باره‌گای پارتی ئازادی كوردستان
له شاری هه‌ولێر. شاندی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان
عه‌لی قازی محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان، حسه‌ین
یه‌زدانپه‌نا، جێگری سه‌رۆكی پاك، شه‌ماڵ پیران كۆردیناتۆری كومیته‌ی
ناوه‌ندی، رزگار عه‌باسزاده، عه‌بدوڵلا
نه‌سیری، فه‌ریبورز كرماشانی، ئه‌ندامانی مه‌جلیسی گشتی و هه‌روه‌ها،
بیژه‌ن زیبایی كادری پارتی ئازادی كوردستان به گه‌رمی پێشوازێیان
لێكرا.
له‌م دانیشتنه هاوبه‌شه‌دا ته‌وه‌ری بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و
رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه به وردی درایه به‌ر باس و لێكدانه‌وه‌ی
هه‌ردوولا و هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی باس و لێكدانه‌ه‌كان بریتی بوو
له هه‌ل‌و مه‌رجی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان و پێویستی هاوكاری‌و
نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نه جیاوازه‌كان و له‌وانه كۆمه‌ڵه‌و
پارتی ئازادیی كوردستان و له‌م ئاراسته‌یه‌دا جه‌ختی زیاتری له‌سه‌ر
كرایه‌وه.
شاندی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه پاش نیوه‌رۆ و دوایی كۆتایی هاتنی
دانیشتنه‌كه، له لایه‌ن شاندی پارتی ئازادیی كوردستانه‌وه به‌ڕێكران.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئیران
8
ی ژانویه‌ی
2008
|