|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به
دیداری حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵه
رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی
25ی
ره‌شه‌ممه‌ی
1387ی
هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به
15ی
مارسی
2009ی
زایینی هه‌یئه‌تێكی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی
به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده و پێك هاتوو له به‌ڕێزان: كاك
قادر وریا، كاك حه‌سه‌ن قادر زاده ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و كاك
برایم زێوه‌یی و سیامه‌ك وه‌كێڵی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حیزبی دیمۆكراتی كوردستان به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌ییشتنه مقه‌ڕێ
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه و له لایه‌ن هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه به
سه‌رپه‌ره‌ستی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌و
هاوڕێیان ئه‌بووبه‌كر موده‌ڕسی، محه‌ممه‌د شافێعی، به‌هه‌مه‌ن عه‌لیار
ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و زاگرۆس خوسره‌وی و ساڵح شه‌ریفی و
جه‌لیل عه‌لی پوور ئه‌ندامان و جێگری ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه پێشوازی و به خێر هاتنیان لێ كرا.
له‌م دانیشتنه‌دا باروودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی
ناوچه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له ساڵی
داهاتوودا و هه‌ر وه‌ها هاوده‌نگی و هاوكاری نێوان حیزبه
كوردستانییه‌كان ته‌وه‌ری ئه‌سڵی باسه‌كان بوون كه هه‌ردوولا ڕا و
سه‌رنجی خۆیانیان باس كرد.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه له سه‌ر مه‌رجه‌كانی هاوكاری و
هاوهه‌ڵوێستی نێوان حیزبه‌كوردستانیه‌كان.
ئه‌م دیداره له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا كۆتایی پێ هات و
هه‌یئه‌تی میوان به گه‌رمی له لایه‌ن هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه
به‌ڕێ كران.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
15
ی مارسی
2009ی
زایینی
|