|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه
به بۆنه‌ی مه‌رگی دایكی چوار شه‌هیدی كۆمه‌ڵه
به پێی هه‌واڵێك كه به سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، رۆژی
یه‌كشه‌ممه خاڵخاس خانمی لوتفوڵڵانژادیان تێكۆشه‌ری دێرینی كورد و
هه‌روه‌ها دایكی هاوڕێیانی گیانبه‌خت كردوو، دوكتور فه‌تحوڵڵا،
یه‌دوڵڵا و حسێن لوتفوڵڵانژادیان و هه‌روه‌ها دایه‌گه‌وره‌ی هاوڕێی
گیانبه‌خت كردوو حه‌بیب لوتفوڵڵانژادیان به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه له
ته‌مه‌نی
80
ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان كرد.
خاڵخاس خانم سیمای خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و له
زومره‌ی ئه‌و ژنه تێكۆشه‌رانه‌ی كوردستان بوو كه بۆ ماوه‌ی
40
ساڵ شێلگیرانه و ماندوونه‌ناسانه وێرای مناڵه تێكوشه‌ره‌كانی دژی
هه‌ر دوو رژیمی پاشایه‌تی و كۆماری ئیسلامی وه‌ستاوه و خه‌باتی كرد.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی مه‌رگی خاڵخاس خانمی لوتفوڵڵانژادیان
پرسه و سه‌رخۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی كه‌س‌وكار و دۆستان و ئاشنایانی
خاڵخاس خانم ده‌كات و خۆی به شه‌ریكی خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانێت.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
15ی
ئاپریلی 2009 رێكه‌وتی
26ی
خاكه‌لێوه‌ی
1388ی
هه‌تاوی
|