|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت: به مه‌رگی
كاك "ره‌حیمی زه‌بیحی"
به داخه‌وه ئاگادار كراین رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی
8ی
گوڵانی 1388ی هه‌تاوی كاك "ره‌حیم زه‌بێحی" له ئاوایی
خه‌لیفه‌لیانی سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده به هۆی وه‌رگه‌رانی ماشین
گیانی له ده‌ستداوه. "كاك ره‌حیم" یه‌كێك له ئه‌ندامانی تێكوشه‌ری
ته‌شكیلات بوو كه دڵسۆزانه و به‌رده‌وام له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا
خه‌باتی ده‌كرد.
ئێمه به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌س
و كاری هاورێ "ره‌حیم زه‌بیحی" و خه‌ڵكی ناوچه‌كه و سه‌رجه‌م
هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین و
رێز له یادی ئازیزی ده‌گرین.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
9ی
گوڵانی
88ی
هه‌تاوی به‌رابه‌ر به
29ی
ئاپریلی
2009
|