|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به:
مه‌رگی كاك "گوڵ موحه‌ممه‌د حه‌یده‌ری"
به داخه‌وه ڕۆژی پێنچ شه‌ممه
10ی
گوڵانی
1388
كاك "گوڵ موحه‌ممه‌د حه‌یده‌ری" له ئاوایی كانی كه‌ووه‌ی سه‌ر به
شاری دیوانده‌ره به هۆی نه‌خۆشییه‌وه ماڵئاوایی له ژیان كردووه.
كاك "گوڵ موحه‌ممه‌د حه‌یده‌ری" برای هاوڕێی شه‌هیدی كۆمه‌ڵه
"مه‌نسور حه‌یده‌ری" و هه‌روه‌ها له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان "فایه‌ق" و
"موحه‌ممه‌د ساڵه‌ح" و "عه‌لی" ناسراو به "فوئاد" حه‌یده‌ری یه.
ئێمه به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی
حه‌یده‌ری و كه‌س و كاری كاك "گوڵ موحه‌ممه‌د" و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری
ناوچه‌كه ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه
5
مه‌ی
2009
|