|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به
:
دیداری كۆمه‌ڵه و پارتی ئازادی كوردستان (پاک)
رۆژی هه‌ێنی رێكه‌وتی
18ی
گۆلانی
1388ی
هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به
8ی
مه‌ی
2009ی
زایینی هه‌ێئه‌تێكی پارتی ئازادی كوردستان به سه‌ر په‌ره‌ستی به‌رێز
كاك عه‌لی قازی محه‌ممه‌د و پێكهاتوو له به‌رێزان، حوسین
یه‌زدانپه‌نا، شه‌ماڵ پیران، ئه‌فشارئه‌قده‌سی، رزگار عه‌باسزاده و
خه‌لیل نادری به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌ییشتنه مقه‌ری ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه و له لایه‌ن هه‌ێئه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه به‌سه‌رپه‌ره‌ستی هاوڕی
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی پێشوازی و به‌خیرهاتنیان لێكرا
.
له‌م دیداره‌دا، بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه به گشتی و ئێران به
تاێبه‌تی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران و هه‌ر وه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی
هێزی نیزامی له سه‌ر سنووره‌كان و توپ بارانكردنی ناوچه‌سنوورییه‌كانی
كوردستانی عێراق له‌لایه‌ن كۆماری ئێسلامی ئێرانه‌وه ته‌وه‌ری ئه‌سلی
ئه‌و باسانه بوون كه گفتووگۆیان له سه‌ركراو و هه‌ر دوو لا ڕاو
بۆچوونی خۆیانیان راگه‌یاند
.
دوایین باسه‌كانی ئه‌م دیداره پێوه‌ندی و هاوكاری تا ئێستای حیزبه
كوردییه‌كان بوو كه‌وێرای به موسبه‌ت زانینی ئه‌م نزیكایه‌تییه
له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌ی هه‌رچی زیاتری ئه‌م پێوه‌ندیانه له
داهاتوودا ته‌ئكیدیان كرده‌وه
.
له كۆتایی ئه‌م دیداره دا، هه‌ێئه‌تی میوان له لایه‌ن هه‌ێئه‌تی
كۆمه‌ڵه‌وه به‌ڕی كران
.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه
8
ی مه‌ی
2009
 |