|
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به:
دیداری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی
12/5/2009ی
زاینی به‌رابه‌ر به
22ی
گوڵانی
1388ی
هه‌تاوی هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به
سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی ئه‌و حیزبه
و پێكهاتوو له به‌رێزان حه‌مه نه‌زیف قادری و كه‌ریم په‌رویزی
ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و تاهێر كه‌سیلی و موحه‌ممه‌د ساحێبی
ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه به سه‌ردانێكی ره‌سمی
گه‌ییشتنه بنكه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێك له
ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و كومیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه به
سه‌رپه‌ره‌ستی هاورێ عه‌بدوڵلا موهته‌دی پێشوازییان لێ كرا.
له‌م دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی ئێران و ناوچه‌كه به گشتی و پرسی
بزوتنه‌وه‌ی حه‌قوازانه‌ی گه‌لی كورد به تایبه‌تی و هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك كۆماری له ئێران خرانه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه و ئه‌گه‌ر و
ئاكامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به وردی تاوتوێ كران و هه‌ردوو لا
راوبۆچوونی خۆیانیان له سه‌ر پرسه‌كان ئاڵوگۆر كرد. له درێژه‌ی
ئه‌م دیداره‌دا هاوكاری و په‌یوه‌ندی هه‌رچی زیاتری حیزبه
كوردستانییه‌كان له ئێران گفتوگۆیان له سه‌ر كرایه‌وه و وێرای
ده‌ست نیشان كردنی بایه‌خ و گرینگی هاوكاری و نزیكایه‌تی هه‌رچی
زیاتری نێوان سه‌رجه‌م حیزبه به‌شداره‌كان له بزوتنه‌وه‌ی ره‌وای
گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران له سه‌ر پاراستن و گه‌شه پێدانی
هه‌رچی به‌رفراوانتری ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌دا ته‌ئكیدیان كرده‌وه.
ئه‌م دیداره له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا كۆتایی پێهات و
هه‌یئه‌تی میوان له لایه‌ن هاورێیانی كۆمه‌ڵه‌وه به گه‌رمی
به‌رێكران.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
13ی
مه‌ی
2009ی
زایینی
|